ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئێستا؛ نیوكاسڵ ئۆفەرێكی فەرمی بۆ گواستنەوەی شێشكۆ پێشكەش دەكات

Yariga App

یاریگا –

نیوكاسڵ یونایتد ئۆفەرێكی فەرمی بۆ گواستنەوەی بێنیامین شێشكۆ، هێرشبەری سلۆڤینی یانەی لایپزیگ پێشكەش دەكات.

بێنیامین شێشكۆ لە هاوینی 2023 لە ریزەكانی سالزبۆرگەوە بە بەهای 24 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لایپزیگەوە كرد و بەهای ئێستای یاریزانەكە 70 ملیۆن یۆرۆیە.


بە گوێرەی زانیارییەكانی سكای سپۆرتس، نیوكاسڵ ئۆفەرێكی فەرمی بۆ گواستنەوەی بێنیامین شێشكۆ پێشكەشی لایپزیگ كرد.

ئۆفەرەكەی نیوكاسڵ بریتیە لە 75 ملیۆن یۆرۆ و پێنج ملیۆنی دیكەی گۆڕانكاری و بە روونی بە هێرشبەرەكەیان راگەیاندووە كە دەیانەوێت گرێبەستەكە رووبدات.

جیا لە نیوكاسڵ مانچێستەر یونایتد بە جیدی هەوڵی گواستنەوەی بێنیامین شێشكۆ دەدات و دەیانەوێت راسموس هۆیلوند و بڕێک پارە بۆ گواستنەوەی پێشكەش بكەن.

نیوكاسڵ ترسی لە لەدەستدانی ئالێكساندەر ئیزاک هەیە و لیڤەرپوول بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە سویدیەكە لەسەر هێڵە.

شێشكۆ لەگەڵ لایپزیگ بەشداری 87 یارییكردووە و توانیویەتی 39 گۆڵ بكات و 8 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button