ئیسپانیا

ئەستێرە نوێیەکەی ریال مەدرید داوای پۆشینی درێسی ژمارە 10 دەکات

Yariga App

یاریگا –

فرانکۆ ماستانتونۆ، ناوەراستکارە ئەرجەنتینیەکەی ریال مەدرید ئاراەزووی پۆشینی درێسی لۆکا مۆدریچ دەکات.

ماستانتونۆ زۆر دڵخۆشە بە جێهێشتنی بوینس ئایرێس بۆ پایتەختی ئیسپانیا و پەیوەندی کردنی بە یانە شاهانەکە، کە لە یانەی ریڤەر پلێتەوە بە 45 ملیۆن گواسترایەوە ریال مەدرید. زۆرێک لە هاندەرانیش بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی ئەوەن بزانن یاریزانە نوێیەکەی لە پێکهاتەکەی چابی ئەلۆنسۆ ئاستێکی چۆن پێشکەش دەکات.

یاریزانە تەمەن 17 ساڵەکە پێش گەشتەکەی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئێزیزا گوتی:

زۆر دڵخۆشم، ماوەیەکی زۆرە چاوەڕێی ئەم رۆژەم، بەڕاستی دڵخۆشم کە گەشت دەکەم و دەگەڕێمەوە بۆ مەدرید.

لە وەڵامی ئەو بەراوردکارییەی رۆژنامەی مارکا لە نێوان ئەو و ئەلفریدۆ دی ستیفانۆدا کردبووی، جەختی لەوە کردەوە و سەبارەت بەم ئەفسانەیە گوتی:

یاریزانێکی گەورە و ئەفسانەی تۆپی پێیە، گوتبووم کە دەمەوێت شوێن پێی ئەو بگرم، لە ریڤەر یاری بکەم و دواتر بچمە ریال مەدرید، بۆ من زۆر نایاب و سەرنجڕاکێشە کە بتوانم بەردەوام بم لەسەر ئەم رێگایە و هیوادارم بتوانم وەک ئەو بم.

کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە چ ژمارەیەک لەبەر دەکات، لە وەڵامدا گوتی:

هێشتا نازانم، کاتێک دەگەم دەزانم، حەز دەکەم ژمارە 10 بپۆشم، بەڵام ئەگەر کیلیان ئێمباپێ وەریبگرێت شایەنی ئەوە، ئەو ئەفسانەیە.

ماستانتونۆ ئەو لێدوانەی لە فرۆکەخانە بەر لە گەشتەکەی بۆ ئیسپانیا دا. ئەم یاریزانە لە 14ی ئاب تەمەنی دەبێتە 18 ساڵ و هەرکاتێک گەیشتە تەمەنی یاسایی، مافی ئەوەی دەبێت پەیوەندی بە پێکهاتەی چابی ئەلۆنسۆ بکات و بەشداری لە راهێنانەکانی پێش وەرزی ریال مەدرید بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button