
یاریگا –
پەیوەندی نێوان پیپ گواردیۆلای راهێنەری مانچێستەر سیتی و کریستینا سیێرای هاوژینی خراپه و نزیکبوونەتەوە لە جیابوونەوە.
مانچێسته‌ر سیتی ترسی ئەوەی هەیە کاریگەری جیابوونەوەكه‌ی گواردیۆلای لەسەر وەرزی داهاتووی تیپەکە هەبێت، بەتایبەتی کە ماوەی تێكچوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌ی له سەرەتای ساڵی رابردوو هاوکات بوو لەگەڵ خراپترین وەرزی تیپەکە لەژێر سەرکردایەتی راهێنه‌ره ئیسپانیه‌كه.
گواردیۆلا و هاوژینه‌كه‌ی هەوڵدەدەن پڕۆسەی جیابوونەوەکە خێراتر بکەن، چاوەڕوانیش دەکرێت لە ماوەی مانگێکدا له دادگا ئه بابه‌ته کۆتایی پێبێت.
رۆژنامەنووسانی ئیسپانی لۆرا فا و لۆرینا ڤاسکێز لە راپۆرتێكدا ئاماژەیان بەوە کردووە، کە پەیوەندی نێوان گواردیۆلا و کریستینا سیێرا زۆر ئاڵۆزتر بووە، له‌ماوه‌ی رابردوو تاوه‌كو ئێستا هیچ وێنەیه‌كی دووانەیان پێکەوە نەگرتووه، هەرچەندە لەگەڵ منداڵەکانیان بەشداری ئاهەنگێکیان کردووە لە هایتۆن پارک لە شاری مانچێستەر.
EXCLUSIVA MAMARAZZIS: https://t.co/n6OFhsl0Fl @Laura__Fa @elperiodico
— lorena vázquez lillo (@lorena_vazquez) May 7, 2025
کریستینا لە شاری مانچێستەر دڵخۆش نەبوو و پێنج ساڵ لەمەوبەر گەڕایەوە ئیسپانیا بۆ بەڕێوەبردنی کۆمپانیاكه‌ی، ئەو خانمە بە بەشێک لە هاوڕێکانی راگەیاندووە، نوێکردنەوەی گرێبەستی گواردیۆلا لەگەڵ مانچێستەر سیتی تاوه‌كو ساڵی 2027 گەورەترین كێشه‌ی نێوانیان بووە و بڕیاری جیابوونەوەی خێراتر کردووە.
مانچێسته‌ر سیتی ده‌یه‌وێت وەرزێکی زۆر باش به‌رێێبكات و چه‌ند گرێبه‌ستێكی گه‌وره‌شی كردووه،ئه‌مه‌ش بۆ ئەوەی هاندەرانی ئەو وەرزە خراپە لەبیربکەن کە تیپەکە هیچ نازناوێكی به‌دەست نه‌هێناوه، بەڵام كارگێری تیپەکە و هاندەرانی ترسی ئەوەیان هەیە کە جیابوونەوەکە کاریگەری لەسەر ئاستی تیپەکە هەبێت، بەتایبەتی کە خراپی ئاستی پێشووی تیپەکە هاوکات بوو لەگەڵ تێچكچوونی په‌یوه‌ندی گواردیۆلا لەگه‌ڵ هاوژینه‌كه‌ی.
گواردیۆلا رایگەیاند، دوای هاوینی 2027 گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێسته‌ر سیتی نوێ ناکاتەوە و پشوویەک وەردەگرێت بۆ ئەوەی سەرنجی لەسەر خۆی بێت.
گواردیۆلا لە 2008 تاوه‌كو 2012 ڕاهێنەری بارسێڵۆنا بووە، لە تەمموزی 2013 تاوه‌كو تەمموزی 2016 بووه راهێنه‌ری بایرن میونشن، لە ساڵی 2016ەوە راهێنەری مانچێستەر سیتیه و له حوزەیرانی 2027 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سیتی كۆتایی دێت.