ئۆلمۆ: فلیک لەکاتی تووڕەیی خوویەکی سەیری هەیە

یاریگا –
دانی ئۆلمۆ یاریزانی بارسێلۆنا راستییەکی سەیری هانزی فلیکی راهێنەری لە کاتی تووڕەییدا ئاشکرا کرد.
ئۆلمۆ ساڵی رابردوو لە گواستنەوەی هاوینە لەسەر داوای فلیک پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کرد و سەرەڕای هەموو ئەو دەنگۆیانەی لە دەوری گرێبەستەکەی لە لالیگا و ئەو رووداوانەی لە مانگی یەکدا روویاندا، توانی ئاستێکی بەرچاو لە تیپەکەدا پێشکەش بکات و یەکێک بوو لە یاریزانە سەرەکییەکانی بەدەستهێنانی سێ نازناوەکەی ئەسپانیا.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، چەند راستییەکی سەیر و سەمەرەی لەسەر خووەکانی فلیک ئاشکرا کردووە کە رەنگە بۆ زۆر کەس نوێ بێت.
ئۆلمۆ ئاشکرای کرد و گوتی:
زۆربەی کات کە ئارامە بە ئیسپانی قسە دەکات، بەڵام کاتێک توڕە دەبێت زمانی دەگۆڕدرێت و دەیکاتە ئینگلیزی. لەگەڵ ستافی راهێنەرایەتیش بە ئەڵمانی قسە دەکات.
Entrevista MD
👀 Olmo desvela un secreto de Flick y se moja por el tema de la capitanía
✍ @JoanPoquiEraso https://t.co/RPKWg7iwLy
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) August 2, 2025
لە وەڵامی پرسیارێکی دیکەدا سەبارەت بەوەیکە فلیک راهێنەرێکی ئەڵمانییە ئایا لەگەڵ دی ئێن ئەی بارسیلۆنادا دەگونجێت گوتی:
بەڵی، فلیک راهێنەرێکە دەیەوێت یارییەکە کۆنتڕۆڵ بکات، دەیەوێت ببێتە خاوەنی تۆپ، دەیەوێت هێرش بکات و دەیەوێت یارییەکە بباتەوە. کەواتە بەڵێ دەتوانین بڵێیت دی ئێن ئەی بارسای هەیە.
هەرچەندە فلیک کەسایەتییەکی هێمنی هەیە لە وەرزی رابردوودا هۆکارێکی زۆری نەبووە بۆ ئەوەی لە یاریزانەکانی توڕە بێت، ئەستێرەکانی بارسا هیوادارن لە وەرزی نوێشدا بەو شێوەیە بەردەوام بێت.