ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ریال مه‌درید نۆ یاریزانی ناوێت و ئه‌وانیش رەتیدەکەنەوە یانه‌كه‌ جێبهێڵن

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید ئاماده‌كاری بۆ دەستپێکردنی وەرزی نوێ لەژێر سەرپەرشتی چابی ئەلۆنسۆی ڕاهێنەری ئیسپانی ده‌كات و دوای 21 رۆژ له‌ پشوودان  لەدوای ده‌رچوونیان له‌ قۆناخی پێش کۆتایی جامی جیهانی یانەکان، ده‌گه‌رێنه‌وه‌ مه‌شق و راهێنان.

ریال مەدرید بەهۆی پێویستی فرۆشتنی چەند یاریزانێکەوە رووبەڕووی كێشه‌ دەبێتەوە، ئەوان ده‌ستبه‌رداری هەندێک یاریزانی لاو له‌گه‌ڵ دوو ئەستێرە تیپه‌كه‌ بوون كه‌ لۆکا مۆدریچی کرواتی و لۆکاس ڤاسکێزن، هەروەها ڤالیخۆش کە گرێبەستەکانی کۆتایی هات.

ریال مەدرید ئەلێکساندەر ئارنۆڵد و دین هاوسن و ئەلڤارۆ کارێراسی بەرگریکار و فرانکۆ ماسترانتونۆی ئەستێرەی لاوی ئەرجەنتینی گواستۆته‌وه‌ ریزه‌كانی.

هەرچەندە چابی ئالۆنسۆ لە کاتی به‌رێوه‌چوونی جامی جیهانی یانەکان له‌ پێکهاتەکەی ئاماژەی بە چەند یاریزانێکدا كه‌ بۆ وه‌رزی نوێ له‌ پلانی ئه‌و نین، بەڵام هیچ کام لەو یاریزانانە ئاماده‌نین به‌ ئاسانی ریال مه‌درید جێبهێڵن.

بەگوێرەی رۆژنامەی مارکا، نە یاریزان و نە بریکارەکانیان داواکاری رۆیشتنیان له‌ یانه‌كه‌ نه‌كردووه‌، باسی دۆخی خۆشیان له‌ یانه‌كه‌ نه‌كردووه‌، سەرەڕای ئەوەی مێدیاكان باس له‌ داهاتووی نۆ یاریزان ده‌كه‌ن، ئەم یاریزانانە بریتین لە ئەندری لونینی گۆڵپارێزی ئۆکراینی و دەیڤد ئالابای بەرگریکاری نەمسایی و ئەنتۆنیۆ رودیگەری ئەڵمانی و فێرلاند مێندی فەرەنسی و فران گارسیای ئیسپانی و دانی سیبالۆسی ئیسپانی و رۆدریگۆ و ئێندریکی بەڕازیلی و گۆنزالۆ گارسیای هێرشبەری ئیسپانی.


ماركا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، تاوه‌كو ئێستا هیچ یانەیەک ئۆفەرێکی پێشکەش بە ریال مەدرید نەکردووە، تۆتنهام به‌ فه‌رمی بۆ گواستنەوەی رۆدریگۆی نه‌هاتۆته‌ سه‌رهێل و ریال بیتیس هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی سیبالۆسی نه‌داوه‌، هیچ یانه‌یه‌كیش داواكاری پێشكه‌شی ریال مه‌درید نه‌كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بە خواستن ئێندریکی بەڕازیلی یان گۆنزالۆ گارسیا بگوازنه‌وه‌ ریزه‌كانیان.

دوای ئەوەی یانەی ریال مەدرید گرێبەستی لەگەڵ دین هاوسن و ئەلڤارۆ کارێراس کرد، دەیەوێت دەیڤد ئالابا کە گرێبەستەکەی لە هاوینی 2026 کۆتایی دێت له‌گه‌ڵ فێرلاند مێندی یان فران گارسیا ده‌ستبه‌رداریان بێت.

رۆژنامەی مارکا ئاشكرایكردووه‌ ریال مه‌درید دووچاری كێشه‌ی مووچه‌ی یاریزانه‌كان ده‌بێته‌وه‌، چونکە یاریزانانی یانەی ڕیال مەدرید لە وەرزی رابردوودا تێکڕای مووچەی مانگانەیان 850 هەزار یۆرۆیان وەرگرتووە سەرەڕای ئەوەی هیچ نازناوێکیان بەدەست نەهێنا، بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ ئه‌گه‌ر یانه‌كه‌ ده‌ستبه‌رداری به‌شێك له‌ یاریزانه‌كانی نه‌بێت ئه‌وا دووچاری كێشه‌ی زۆری مووچه‌ی یاریزانه‌كان ده‌بێته‌وه‌.

ریال مەدرید چاوەڕێی كۆبوونه‌وه‌ی چابی ئالۆنسۆ لەگەڵ یاریزانەکان ده‌كات، بۆ ئەوەی پلانی بۆ وەرزی داهاتوو و رۆڵەکانیان لە تیپەکەدا روون بکاتەوە، له‌وانه‌یه‌ هەندێک لە یاریزانان لەم هاوینەدا ئارەزووی رۆیشتنیان هه‌بێت، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە هێشتا مانگێک ماوە بۆ کۆتایی گواستنەوەی هاوینە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button