
یاریگا –
بارسێلۆنای ئیسپانی مارک كاسادۆ، ناوەڕاستكاری ئیسپانی یانەكەی ئاگادار كردووەتەوە كە گوێ لە ئۆفەرەكانی فرۆشتنی دەگرن.
كاسادۆ لە هاوینی 2024 لە تیمی دووەمی بارسێلۆناوە بۆ تیمی یەكەم بەرزكرایەوە و جێگای خۆی لە پێكهاتەی هانزی فلیک كردەوە.
‼️BREAKING: Barcelona have informed Marc Casadó that they will be listening to offers to sell him.
The club need a big sale to return to the 1:1 rule.
— @sport pic.twitter.com/qbhHGNQfE5
— Barça Universal (@BarcaUniversal) August 2, 2025
بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی سپۆرت، بارسێلۆنا مارک كاسادۆی ئاگادار كردووەتەوە كە گوێ لە ئۆفەرەكانی فرۆشتنی دەگرن.
یانە كاتالۆنییەكە پێوویستی بە فرۆشتنێكی گەورەی یاریزان هەیە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە یاسای 1:1.
چوند مانگێک پێش ئێستا بارسێلۆنا دەیوویست ئۆفەرێک بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستی كاسادۆ پێشكەش بكات، بەلام ئێستا دۆخەكە گۆڕاوە و یانەكە پێی وایە یاریزانی ناوەڕاستی زۆرە.
یاسای 1:1 چییە؟
بەگوێرەی یاسای 1:1 یانەکان لەبەرامبەر بەدەستهێنانی هەر یۆرۆیەک دەتوانن یۆرۆیەکی دیکە خەرج بکەن.
وەرزی رابردوو كاسادۆ بەشداری 36 یارییكرد و توانی گۆڵێك بكات و شەش گۆڵیش درووست بكات.