ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

راهێنەری نیوکاسڵ لەبارەی ئیزاک؛ بەڕاستی دۆخەکە زۆر ئاڵۆزە و نازانم چی بڵێم

ئێدی هاو بەڕاشکاوی باسی دۆخی ئێستای ئیزاک لە نیوکاسڵ دەکات

Yariga App

یاریگا –

بەچوونە نێو دوا مانگی گواستنەوەی یاریزانان، خەریکە دۆخی ئالێکساندەر ئیزاک لە نیوکاسڵ ‘زۆر’ ئاڵۆز دەبێت.

ئیزاک یەکلاییکردووەتەوە و بە یانەکەی راگەیاندووە، دەیەوێت لەم هاوینەدا نیوکاسڵ جێبهێڵێت و بەشداری گەشتی ئامادەکاریی وەرزی نوێی لەگەڵ یانەکەی لە سینگاپوور و کۆریای باشوور نەکرد.

هێرشبەرە سویدییەکە بە تەنیا لە ناوەندی مەشقەکانی ریال سۆسیداد ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ دەکات.

دوێنێ هەینی، تۆڕی ئاتلێتیک رەتکردنەوەی ئۆفەرێکی فەرمی لیڤەرپوولی بۆ ئیزاک لەلایەن نیوکاسڵ بەبڕی 110 ملیۆن پاوەند ئاشکراکرد. تۆڕە ئەمریکییەکە پێی وایە، لیڤەرپوول هیچ ئۆفەرێکی دیکە پێشکەشی ئیزاک ناکاتەوە.

ئێدی هاو، راهێنەری نیوکاسڵ و ساندرۆ تۆنالی لە پرێس کۆنفڕانسی پێس یارییەکەی تۆتنهام – سیۆل

ئێدی هاو، راهێنەری نیوکاسڵ ئەمڕۆ شەممە لە پرێس کۆنفڕانسی پێش یارییەکەیان بەرامبەر تۆتنهام لە سیۆل، پایتەختی کۆریای باشوور بەمشێوەیە قسەی بۆ رۆژنامەنووسان کرد؛

بە تەواوی لەم دۆخەی ئێستا لە نیوکاسڵ روودەدات ئاگادار نیم. ئاگادارکرامەوە دوێنێ هەینی ئۆفەرێکی فەرمی هەبوو، بەڵام پێیان راگەیاندم کە رەتکرایەوە.

بەشێک لە ئەندامانی یانەکە گەڕاونەتەوە ئینگلتەرا و مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە دەکەن. بەڕاستی نازانم لە داهاتوودا چی روودەدات، بەڵام بۆچوونی ئێمە مانەوەی ئیزاکە بە هەموو شێوەیەک. هیوادارم جارێکی دیکە بە درێسی نیوکاسڵ بیبینمەوە.

نیوكاسڵ وەڵامی یەكەم ئۆفەری فەرمی لیڤەرپوول بۆ گواستنەوەی ئیزاک دەداتەوە

لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێک لەبارەی؛ ئایا ئیزاک رەزامەندی یانەکەی وەرگرتووە، تاوەکو لە ریال سۆسیداد مەشق بکات، هاو دەڵێت؛

منیش لەڕێگەی میدیاکانەوە زانیاریم لەبارەی شوێنی مەشقەکانی زانیوە. بۆیە ناتوانم بچمە نێو هیچ وردەکارییەکەوە. ئێستا دۆخەکە بەهیچ شێوەیەک ناوازە نییە و زۆر ئاڵۆزە. ناتوانم زیاتر لەمە هیچ بڵێم.

ئیزاک لە هاوینی 2022 لە ریزەكانی ریال سۆسێدادەوە بە بەهای 70 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە نیوكاسڵەوە كرد و تاوەكو 2028 گرێبەستی لەگەڵ نیوكاسڵ هەیە، بەهای ئێستای هێرشبەرە 25 ساڵانەكە لە بۆرسەی یاریزانان 120 ملیۆن یۆرۆیە.

ئیزاک لەگەڵ نیوكاسڵ 109 یارییكردووە و 62 گۆڵیكردووە و 11 گۆڵیشی درووستكردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button