فەرمی؛ ئەستێرەیەک رۆیشتنی لە تۆتنهام راگەیاند
دوای 10 ساڵ سپێرز جێدەهێلێت...

یاریگا –
هیۆنگ مین سۆن، ئەستێرەی كۆریای باشوور و كاپتنی یانەی تۆتنهام هۆتسپێررزی ئینگلیزی رۆیشتنی خۆی لە ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.
سۆن لە هاوینی 2015 لە ریزەكانی بایەر لیڤەركوزنەوە بە بەهای 30 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە تۆتنهامەوە كرد و گرێبەستەكەی ئێستای لە هاوینی 2026 بەسەردەچێت.
ئەستێرە 33 ساڵانەكەی تۆتنهام وەرزی رابردوو دوای 17 ساڵ توانی یەكەم نازناوی بۆ تۆتنهام بباتەوە كاتێک لە یاریی كۆتایی یۆرۆپالیگ لە مانچێستەر یونایتدیان بردەوە.
Heung-Min Son anunciou sua intenção de deixar o clube em uma coletiva de imprensa ao lado de Thomas Frank em Seul. pic.twitter.com/zy6v3fIbrS
— Tottenham Hotspur (@Spurs_PT) August 2, 2025
سۆن لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا پێش یارییە دۆستانەكەیان بەرامبەر نیوكاسڵ گوتی:
شتێک هەیە حەزدەكەم لەگەڵتان باسی بكەم، بڕیارمداوە لەم هاوینەدا تۆتنهام جێبهێڵم و یانەكەش بە رێزەوە پشتگیری لە بڕیارەكەم دەكەن.
ئەمە قورسترین بڕیارە لە كاروانی وەرزشیمدا، هۆكاری سەرەكی بڕیارەكەشم ئەوەیە كە هەموو شتێكم لەگەڵ تۆتنهام بەدەستهێناوە.
پێوویستم بە ژینگەیەكی نوێیە بۆ ئەوەی رووبەرووی ئاڵنگاری نوێ ببمەوە، پێش 10 ساڵ وەک گەنجێک هاتمە ئێرە و وەک پیاوێک ئەم یانەیە جێدەهێڵم، زۆر سوپاس بۆ هاندەرانی تۆتنهام كە خۆشەویستییەكی زۆریان پێبەخشیم.
لەگەڵ بەشێک لە یاریزانەكان قسەمكرد كە ماوەیەكی زۆرە بەیەكەوەین، ئەوانیش بێهیوا بوون بەڵام رێز لە بڕیارەكەم دەگرن.
سۆن لەگەڵ تۆتنهام بەشداری 454 یارییكردووە و توانیویەتی 173 گۆڵ بكات و 101 گۆڵیش درووست بكات.