دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ سێ یانەی پرێمەرلیگ كێبڕكێی گواستنەوەی هێرشبەرێک دەكەن و مانچێستەر سیتی چوار یاریزانی بەڕێدەكات

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

سێ یانەی پرێمەرلیگ كۆلۆ موانیان دەوێت، چێڵسی لە گواستنەوەی چاڤی سیمۆنس شكستیهێنا و مانچێستەر سیتی ژمارەیەک یاریزان بەڕێدەكات.

تۆتنهام، مانچێستەر یونایتد و نیوكاسڵ چاودێری بارودۆخی راندال كۆلۆ موانێ هێرشبەری فەڕەنسی یانەی پاریس سانجێرمان دەكەن، دوای ئەوەی گواستنەوەی بۆ یوڤێنتوس وەستا – لی پاریسیان.

ئالیخاندرۆ گارناچۆ هێرشبەری ئەرجەنتینی یانەی مانچێستەر یونایتد ئارەزووی پەیوەندیكردن بە چێڵسیەوە دەكات – فابریزیۆ رۆمانۆ.

هەوڵەكانی چێڵسی بۆ گواستنەوەی چاڤی سیمۆنس شكستیهێنا چونكە لایپزیگ نایەوێت هیچ یاریزانێكی چێڵسی ئاڵوگۆڕ بكات – سەن.

ڤالێنسیا دەیەوێت گرێبەستی خاڤی گوێرا ناوەڕاستكاری ئیسپانی یانەكەی نوێ بكاتەوە و لە هەوڵەكانی مانچێستەر یونایتد و ئەیسی میلان بیپارێزێت كە هەوڵی گواستنەوەی دەدەن – ماركا.

وێستهام ئۆفەرێكی بە بەهای 8 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی جۆن ڤیكتۆر گۆڵپارێزی بەڕازیلی یانەی بۆتافۆگۆ پێشكەشكردووە و هەریەک لە یانەكانی گاڵاتاسەرای، ئێڤەرتن و مانچێستەر یونایتدیش ئارەزووی گواستنەوەی دەكەن – فابریزیۆ رۆمانۆ.

لیۆن لە گفتوگۆكانی لەگەڵ لیڤەرپوول بۆ گواستنەوەی تایلەر مۆرتن بەردەوامە – سكای سپۆرتس.

مانچێستەر سیتی ئامادەیە لە مێركاتۆی هاوینەدا دەستبەرداری هەریەک لە یاریزانان جاک گرێلیش، جەیمس ماكاتی، كاڵڤن فیلیپس و ئۆرتیگا ببێت – ئاتلێتیک.

یان بیسێک بەرگریكاری ئینتەر میلان رەتیكردەوە ئۆفەرەكەی كریستاڵ پاڵاس قبوڵ بكات و نایەوێت یانەكەی جێبهێڵێت – گازێتا دێلۆ سپۆرت.

ئاتاڵانتا ئۆفەرەكەی ئینتەر میلانی بە بەهای 36.5 ملیۆن پاوەند نۆ گواستنەوەی ئادێمولا لوكمان رەتكردەوە – فابریزیۆ رۆمانۆ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button