ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی چابی ئاڵۆنسۆ لەگەڵ ئەستێرەکانی ریال مەدرید ئاشکرا دەبێت
سەرجەم یاریزانەکان یەک وەڵامیان هەبووە..

یاریگا –
چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری ریال مەدرید لەگەڵ یاریزانانی تیپەکەی کۆبووەتەوە و چارەنووسی هەموویان یەکلایی بووەتەوە.
رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، چابی ئاڵۆنسۆ لەگەڵ سەرجەم یاریزانانی ریال مەدرید گفتوگۆی کردووە، بۆی روونکردوونەتەوە لە وەرزی نوێ رۆڵیان لە پلانەکانی ئەودا چی دەبێت و تا چ رادەیەک پشتیان پێ دەبەسترێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیسپانییەکە، هیچ یاریزانێکی ریال مەدرید داوای رۆیشتنی نەکردووە، سەرجەم یاریزانەکان دەیانەوێت بمێننەوە و بیریان لە جێهێشتنی یانەکە نەکردووە.
🚨💥 Nadie se quiere ir del Madrid: 850.000 euros brutos por cabeza tienen la culpa
✍️ Informa @jfelixdiaz https://t.co/OnvMcVRWZG
— MARCA (@marca) August 1, 2025
هاوکات رۆریگۆ گۆس، هێرشبەری بەڕازیلی یەکێکە لەو یاریزانانەی زۆرترین دەنگۆ لەبارەی رۆیشتنی هەیە، بەڵام مارکا ئاماژەی بەوەش کردووە، تاوەکو ئێستا رۆدریگۆش داوای رۆیشتنی نەکردووە و دەمێنێتەوە.
دووشەممە 4ـی تەمووزی 2025، سەرجەم یاریزانان دەگەڕێنەوە کەمپی ریال مەدرید و بە سەرکردایەتی چابی ئاڵۆنسۆ مەشق و ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێ دەستپێدەکەن.