ئێستا؛ ئاتاڵانتا وەڵامی دووەم ئۆفەری ئینتەر میلان دەداتەوە
لەسەر داواکارییەکەیان سوورن..

یاریگا –
ئاتاڵانتا دووەم ئۆفەری ئینتەر میلان بۆ گواستنەوەی ئادێمۆلا لووکمان، هێرشبەری تیپەکەی رەتدەکاتەوە.
سێشەممەی رابردوو 29ـی تەمووزی 2025، ئینتەر میلان دووەم ئۆفەری بۆ گواستنەوەی ئادێمۆلا لووکمان پێشکەش بە ئاتاڵانتا کرد و بەهای ئۆفەری دووەمی 42 ملیۆن یۆرۆی جێگیر و 3 ملیۆنی دیکەش بەشێوەی زیادکراو بوو، کۆی ئۆفەرەکە گەیشتە 45 ملیۆن یۆرۆ، ئەمەش پێنج ملیۆنی لە ئۆفەری یەکەم زیاتر بوو.
L'@Atalanta_BC ha rifiutato l'offerta dell'@Inter per Lookman: il club bergamasco continua a chiedere di piùhttps://t.co/0KNBxYgWdm
— Gianluca Di Marzio (@DiMarzio) August 1, 2025
رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای ئیتاڵیا جیانلوکا دی مارزیۆ بڵاویکردووەتەوە، ئاتاڵانتا دووەم ئۆفەری ئینتەر میلانی رەتکردووەتەوە و ئامادە نییە بە کەمتر لە 50 ملیۆن دەستبەرداری هێرشبەرە ناجێرییەکە ببێت.
بەگوێەی هەمان سەرچاوە، ئێستا ئاتاڵانتا بیر لەوە دەکاتەوە، دەستبەرداری لووکمان نەبێت و هەوڵ دەدات یاریزانەکە بە مانەوە رازی بکات.
لووکمان یاریی بۆ ئێڤەرتن، فولهام، لایپزیگ و لێستەر سیتی کردووە، هێرشبەرە 27 ساڵانییەکە لە هاوینی 2022 بەبڕی 10.85 ملیۆن یۆرۆ لە لایپزیگەوە پەیوەندی بە ئاتاڵانتا کردووە.
لێدوانی فەرمی ئاتاڵانتا پەیوەست بە نیازەکانی ئینتەر بۆ گواستنەوەی لووکمان