
یاریگا –
لیڤەرپوول نە نوێکردنەوەی گرێبەستی ئیبراهیما کۆناتێ، بەرگرکاری فەڕەنسی نزیکبووەتەوە.
رۆژنامەنووسی فەڕەنسی عەبدوڵا بۆلما بڵاویکردووەتەوە، گفتوگۆی نێوان لیڤەرپوول و ئیبراهیما کۆناتێ بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکە بەردەوامە، هێشتە نەگەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی بەڵام کۆناتێ لە لیڤەرپول دڵخۆشە و دەیەوێت بمێنێتەوە.
Liverpool and Ibrahima Konaté are still in talks over a contract extension. No full agreement yet, but the French defender is happy at the club and keen to stay. #LFC
— Abdellah Boulma (@AbdellahBoulma) August 1, 2025
کۆناتێ لە هاوینی 2026 گرێبەستەکەی لەگەڵ رێدز بەسەردەچێت، ریال مەدرید چاوی لەسەرییەتی و دەیەوێت هاوشێوەی ئالێکساندەر ئاڕنۆڵد، بێبەرامبەر گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.
کۆناتێ لەماوەی رابردوو دوو ئۆفەری لیڤەرپوولی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە، بەڵام یانە ئینگلیزییەکە نایەوێت هەمان سیناریۆی ئاڕنۆڵد دووبارە بێتەوە و هەوڵەکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی چڕکردووەتەوە.