نیوكاسڵ وەڵامی یەكەم ئۆفەری فەرمی لیڤەرپوول بۆ گواستنەوەی ئیزاک دەداتەوە

یاریگا –
نیوكاسڵ یونایتد یەكەم ئۆفەری فەرمی لیڤەرپوولی بۆ گواستنەوەی ئالێكساندەر ئیزاک رەتكردەوە.
ئیزاک لەگەڵ نیوکاسڵ گەشتی ئاسیایی بۆ ئامادەکاری وەرزی نوێ نەکردووە، ئەوەی بە فەرمی باسکراوە، پێکانێکی سووکی ئیزاکە، بەڵام ئەوەی رۆژنامەکان باسی دەکەن، نزیکبوونەوەی ماڵئاوایی ئیزاکە.
🚨 EXCL: Newcastle reject official bid from Liverpool for Alexander Isak. Initial approach informal – now firm #LFC offer & turned down. #NUFC suggested new deal with 2026 release clause + senior team-mates pushed 25yo to stay but wants move @TheAthleticFC https://t.co/UGGBHUGMxm
— David Ornstein (@David_Ornstein) August 1, 2025
بە گوێرەی زانیارییەكانی دەیڤد ئۆرنشتاین لە تۆڕی ئاتلێتیک، لیڤەرپوول ئۆفەرێكی فەرمی بە بەهای 120 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی ئالێكساندەر ئیزاک پێشكەشی نیوكاسڵ كردووە.
نیوكاسڵ دەستبەجێ ئۆفەرەكەی لیڤەرپوولی رەتكردووەتەوە و ئۆفەرێكی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی پێشكەشكردووە بەڵام ئیزاک رەتیكردووەتەوە و خواستی خۆی بۆ جێهێشتنی یانەكەی دەربڕیوە.
هەروەها بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەنووس پۆل جۆیس لە رۆژنامەی تایمز، ئۆفەرەكەی لیڤەرپوول بە بەهای 120 ملیۆن پاوەند بووە و نیوكاسڵ بۆ دەستبەرداربوون لە هێرشبەرەكەی داوای 150 ملیۆن پاوەند دەكات.
ئیزاک نایەوێت گرێبەستەكەی لەگەڵ نیوكاسڵ نوێ بكاتەوە و تەنیا دەیەوێت وەرزی داهاتوو لە ئانفیڵد یاریی بكات.
ئیزاک لە هاوینی 2022 لە ریزەكانی ریال سۆسێدادەوە بە بەهای 70 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە نیوكاسڵەوە كرد و تاوەكو 2028 گرێبەستی لەگەڵ نیوكاسڵ هەیە، بەهای ئێستای هێرشبەرە 25 ساڵانەكە لە بۆرسەی یاریزانان 120 ملیۆن یۆرۆیە.
ئیزاک لەگەڵ نیوكاسڵ 109 یارییكردووە و 62 گۆڵیكردووە و 11 گۆڵیشی درووستكردووە.