ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ چێڵسی رۆیشتنی یاریزانێكی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

یانەی چێڵسی ئینگلیزی رۆیشتنی مامادۆ سار بەرگریكاری فەڕەنسی یانەكەی راگەیاند.

هەژماری فەرمی چێڵسی لە پلاتفۆرمی ئێكس رایگەیاند، مامادۆ سار ریزەكانی چێڵسی جێدەهێڵێت و پەیوەندی بە ستراسبۆرگی فەڕەنسیەوە دەكات.


مامادۆ سار بە خواستن و بۆ ماوەی وەرزێک پەیوەندی بە ستراسبۆرگەوە دەكات و دەگەڕێتەوە یانەكەی پێشووی.

سار لە هاوینی ئەمساڵدا پەیوەندی بەچێڵسیەوە كرد و بە خواستن لە ستراسبۆرگ دەمێنێتەوە.

یاریزانە 19 ساڵانەكە وەرزی رابردوو لەگەڵ ستراسبۆرگ بەشداری 30 یارییكرد و توانی گۆڵێك درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button