ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ تۆتنهام رۆیشتنی یاریزانێكی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

یانەی تۆتنهام هۆتسپێررزی ئینگلیزی رۆیشتنی مایكی مۆر یاریزانی لاوی ئینگلیزی یانەكەی راگەیاند.

هەژماری فەرمی تۆتنهام لە پلاتفۆرمی ئێكس رۆیشتنی مایكی مۆر هێرشبەری 17 ساڵانی یانەكەی بۆ یانەی رەینجەرزی سكۆتلاندی راگەیاند.

مایكی مۆر بە گرێبەستێک و بۆ ماوەی یەک وەرز پەیوەندی بە رەینجەرزەوە كرد و بژاردەی كڕینەوەی لە گرێبەستەكەیدا كارا نەكراوە.

مایكی مۆر لە هاوینی رابردوو لە تیمی لاوانی تۆتنهامەوە بۆ تیمی یەكەم بەرزكرایەوە و بەهای ئێستای لە بازاڕی گواستنەوەدا 18 ملیۆن یۆرۆیە.

یاریزانە لاوەكە وەرزی رابردوو لەگەڵ تۆتنهام بەشداری 22 یارییكردووە و سێ گۆڵیكردووە و چوار گۆڵیشی درووستكردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button