
یاریگا –
ژمارەی درێسی یاریزانەكانی لیڤەرپوول بۆ وەرزی 2025/26 ئاشكرا كرا.
هەژماری فەرمی لیڤەرپوول لە پلاتفۆرمی ئێكس ژمارەی درێسی یاریزانەكانی بۆ یارییەكانی وەرزی نوێ ئاشكرا كرد.
فلۆریان ڤیرتز لە مێركاتۆی هاوینەدا بە بەهای 140 ملیۆن یۆرۆ لە بایەر لیڤەركوزنەوە پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە كرد و بۆ وەرزی نوێ ژمارە 7ی یانەكە كە پێشتر لویس دیاز لەبەریدەكرد دەپۆشێت.
هەروەها میلۆس كێركێز درێسی ژمارە 6 و جێریمی فریمپۆنگ درێسی ژمارە 30 دەپۆشن.
هێرشبەرە نوێیەكەی رێدز هوگۆ ئێكیتیكی درێسی ژمارە 22دەپۆشێت.
Our squad numbers for the 2025-26 season have been confirmed.
— Liverpool FC (@LFC) August 1, 2025
ژمارەی درێسی یاریزانەكانی لیڤەرپوول بۆ وەرزی نوێ:
- میلۆس كێركێز 6
- فلۆریان ڤیرتز 7
- كۆنۆر برادلی 12
- هوگۆ ئێكیتیكی 22
- جیۆرجی مامارداشڤیڵی 25
- فرێدی وودمان 28
- جێریمی فریمپۆنگ 30
- ئارمین پێچی 41
- ترێی نیۆنی 42