دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ تۆتنهام ناوەڕاستكارێک دەگوازێتەوە و چێڵسی گارناچۆی دەوێت

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

تۆتنهام لە گواستنەوەی ناوەڕاستكارێكی دیكە نزیكە، مانچێستەر یونایتد دەیەوێت هۆیلوند لە گرێبەستی هێرشبەرە دڵخوازەكەی بەكاربهێنێت و چێڵسی هەوڵی گواستنەوەی گارناچۆ دەدات.

تۆتنهام لە گفتوگۆكانی لەگەڵ بایرن میونشن بۆ گواستنەوەی جواو پاڵینیا بەردەوامە و نزیكە لەوەی یاریزانەكە بگەڕێنێتەوە پرێمەرلیگ – ئاتلێتیک.

لایپزیگ چووەتە ریزی ئەو یانانەوە كە هەوڵی گواستنەوەی راسموس هۆیلوند دەدەن و مانچێستەر یونایتدیش دەیەوێت یاریزانەكە لە گرێبەستی بێنیامین شێشكۆ بەكاربهێنێت – ئاتلێتیک.

جەیدن سانچۆ چاوی لە گەڕانەوەیە بۆ بۆندسلیگا و دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆڕووسیا دۆرتموند – بێڵد.

چێڵسی ئامادەیە پێش داخرانی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان ئۆفەرێک بۆ گواستنەوەی ئالیخاندرۆ گارناچۆ پێشكەشی مانچێستەر یونایتد بكات – تێلیگراف.

نیكۆ ئۆرێلی ناوەڕاستكاری ئینگلیزی یانەی مانچێستەر سیتی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی نوێدەكاتەوە دوای ئەوەی دوو ئۆفەری بایەر لیڤەركوزنی رەتكردەوە – فابریزیۆ رۆمانۆ.

ڤیتۆر رێس بەرگریكاری بەڕازیلی مانچێستەر سیتی بە خواستن پەیوەندی بە جیڕۆناوە دەكات – فابریزیۆ رۆمانۆ

هەروەها مانچێستەر سیتی دەیەوێت ئێچڤێری ئەرجەنتینی بە خواستن و بۆ ماوەی وەرزێک پەیوەندی بە جیڕۆناوە بكات و گفتوگۆكان بەردەوامن – فابریزیۆ رۆمانۆ.

ئێڤەرتن تا كۆتایی چاوەڕێ دەكات بۆ ئەوەی بە خواستن گواستنەوەی دۆگلاس لویس بۆ ریزەكانی یانەكەی تەواو بكات – گیڤ می سپۆرت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button