تۆتێنهام ئەستێرەیەک دەگوازێتەوە

یاریگا –
پێشهاتەکان خێراتر دەبیرێن لە هەوڵەکانی یانەی تۆتێنهام بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی بۆندسلیگا و ئێستا بابەتەکە گەیشتووەتە کۆتا قۆناخەکان.
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە تۆزێ پێش ئێستا فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردەوە، تۆتێنهام ئێستا لە یانەی بایرن میونشنەوە رۆشنایی سەوزی بۆ هەڵکراوە بۆ گواستنەوەی جواو پاولینیا کە چەند رۆژێکە بە چڕی هەوڵی بۆ دەدات.
لە وردەکاریی زانیارییەکەیدا رۆمانۆ ئاشکرایکردووە کە گواستنەوەکە بەخواستنە و تێیدا 30 ملیۆن یۆرۆ وەک مەرجی کڕینەوە جێگیرکراوە بەڵام ناچارکردنی تێدا نییە.
سەبارەت بە مووچەکەشی، فابرزیزۆ ئەوەی نووسیوە کە سپێرز مووچەی داواکراوی ئەستێرە پۆرتوگالیەکە دەدات و یانە باڤاریەکەش “بەڵێ”ی کردووە بۆ رۆشتنی. بەمزووانە ناوەڕاستکارەکە گەشتی لەندەن دەکات بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی.
🚨⚪️ João Palhinha to Tottenham, here we go! Final green light arrived right now from Bayern.
Exclusive detail: loan deal includes €30m buy option clause for #THFC, not mandatory.
Salary covered by Spurs, Bayern said yes and Palhinha will now travel for medical tests. pic.twitter.com/UJpO8i6qvI
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) July 31, 2025
هەر ئەمڕۆ بوو هەمان سەرچاوە بڵاویکردەوە کە ماوەی دوو هەفتەیە یانە لەندەنیەکە پەیوەندی بەردەوامی بە نزیکەکانی پالینیا هەبووە بۆ رازیکردنی بە پۆشینی درێسەکەیان.