ئێستا؛ وردەکاریی لێکنزیکتر بوونەوەی لیڤەرپوول و ئیزاک

یاریگا –
لیڤەرپوول بە هەمووشێوەیەک هەوڵەکانی چڕ کردووەتەوە بۆ قۆستنەوەی هەلەکە و گواستنەوەی ئالێکساندەر ئیزاک لە یانەی نیوکاسڵ، بەتایبەت کە کارگێڕی رێدز ئاگەدارن بەوەی ئەستێرە سویدیەکە جۆرێک لە دوورکەوتنەوەی لە یانەکەی هەڵبژاردووە و بەتەنیا لە ئیسپانیا و لە ناوەندی مەشقەکانی ریال سۆسیداد راهێنانەکانی دەکات.
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی سەرچاوەکانی نزیک لە لیڤەرپوولەوە، پەیوەندیکردنی ئیزاک بەو یانەیەوە نزیکتربووەتەوە.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە لیڤەر ئامادەن ئێستا 60 ملیۆن پاوەند دەدات، بۆ ساڵی داهاتوو 60 ملیۆنی دیکە دەدات.
لە کۆتا بەشی زانیارییەکەدا ئەوەش هاتووە کە کۆی بڕە پارەی گرێبەستی هێرشبەرەکە دەگاتە 140 ملیۆن پاوەند بە گۆڕانکارییەکانەوە.
🚨 Alexander Isak to Liverpool is GETTING CLOSER!
Liverpool want to pay £60M up front for Isak and pay a further £60M next year.
With add-ons the total fee would be £140M, with £120M guaranteed.
(Source: @DaveOCKOP) pic.twitter.com/kNWG686UIO
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) July 31, 2025
وادیارە ئەم پەرەسەندە راستەوخۆ پەیوەندی بە بارودۆخی نیوکاسڵەوە هەیە لە دۆزینەوەی هێرشبەرێکی سوپەر، کە وەک مەرجی دەستبەرداربوون لە ئیزاک خستبوویە بەردەم رۆشتنی ئەستێرە سویدیەکەی.
پەیوەست بە گواستنەوەی ئیزاک، ریسەکە لە لیڤەرپوول دەکرێتەوە بە خوری