دوایین زانیاریی لەسەر گواستنەوەی پاڵینیا بۆ لەندەن

یاریگا –
زانیاریی و نوێ بڵاوکرایەوە لەسەر هەوڵەکان له لەندەنەوە بۆ گواستنەوەی جواو پاڵینیا.
دوێنێ بوو سباستیان ڤیدالی رۆژنامەنووس ئاشکرای کرد تۆتێنهام ئۆفەرێکی ئامادەکردووە پێشکەشی باڤارییەکانی بکات بۆ گواستنەوەی جواو پالینیای پۆرتوگالی بە بڕی 45 ملیۆن پاوەند.
ئۆفەرێکی گەورە لە تۆتنهامەوە بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی بایرن پێشکەشدەکرێت
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، لە دوو هەفتەی رابردوودا تۆتنهام لەگەڵ نزیکەکانی جواو لە گفتوگۆدابووە، یاریزانەکەش بەپەرۆشە بۆ گواستنەوەکە.
رۆمانۆ نووسیویەتی ئەوەی وای لە یاریزانە 30 ساڵیەکە کردووە کراوەبێت بە ڕووی ئۆفەرەکەی سپێرزدا لەپێناو یاریکردنەوەیەتی بەشێوەی ئاسایی جیا لە بایرن کە بەزۆری وەک یەدەگ بەشداریی پێدەکرێت، ئەوە و هەروەها گەڕانەوەی بۆ تۆپی پێی پرێمەرلیگ.
🚨⚪️ Tottenham and João Palhinha’s camp have been in contact in the last 2 weeks and the player is keen on the move.
Palhinha, open to Spurs switch to play more regularly and return to Premier League football.
Talks will follow with Bayern as #THFC initially consider a loan. pic.twitter.com/eV96BVUutQ
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) July 31, 2025