بازاڕی گواستنهوهعێراقکوردستان
نەورۆز گەڕانەوەی مورتەزا هەدیب ناوەڕاستکاری پێشووی بۆ یانەکە راگەیاند

یاریگا –
یانەی نەورۆز بەفەرمی گواستنەوەی مورتەزا هەدیب ناوەڕاستکاری کارەبای بۆ ریزەکانی راگەیاند.
یانەی نەورۆز بەفەرمی گەڕانەوەی یاریزانێکی پێشووی راگەیاند، مورتەزا هەدیب ناوەڕاستکاری کارەبا دەگەڕێتەوە ریزەکانی یانەکەی سلێمانی، کە هاوینی رابردووەوە لە نەورۆزەوە پەیوەندی بە ریزەکانی کارەبا کرد و پێشتریش لە ریزی یانەکانی نەجەف و نەفتی میسانی یاریی کردووە.
ناوەڕاستکارە 30 ساڵانەکە دوای رەوا یوسف دەبێتە دووەم گرێبەستی ئەم هاوینەی نەورۆز، کە وەرزی رابردوو لە خولی ئەستیرەکانی عێراق 26 یاری بە درێسی کارەبا کرد و 3 گۆڵی تۆمارکرد.
مورتەزا هەدیب ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 100 هەزار یۆرۆیە و لە یانەی کارەبا دەستی بە کاروانی وەرزشی کردووە.