
یاریگا –
حوسام بەدری راهێنەری میسری ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی دهۆک دەگرێتە ئەستۆ، کە دوو وەرز لەمەوبەر لە عێراق راهێنەرایەتی زەوڕای کردووە.
تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، حوسام بەدری راهێنەری میسری دەبێتە راهێنەری یانەی دهۆک و بەمزووانە یانەکە بەفەرمی گرێبەستی راهێنەرە میسرییەکە رادەگەیەنێت، کە پێشتر لە عێراق راهێنەرایەتی یانەی زەوڕای کردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، حوسام بەدری راهێنەری پێشووی یانەکانی ئەهلی میسری و ئەهلی تەرابلوسی لیبی و هەڵبژاردەی میسر لەگەڵ یانەی دهۆک گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و لە چەند کاتژمێری داهاتوو بەفەرمی دەبێتە راهێنەری هەڵۆیەکانی چیا.
راهێنەرە 65 ساڵانەکە لە کاروانی راهێنەرایەتی خۆیدا هەشت نازناوی بەدەستهێناوە، سێ جار نازناوی خولی میسری و نازناوێکی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەفریقا و جامی سوپەری میسری بۆ یانە میسرییەکە بردووەتەوە، کە لە دوو کاتی جیاواز راهێنەرایەتی ئەو یانەیەی کردووە.