
یاریگا –
سه‌رهه‌نگ موحسینی گۆڵپاێزی پێشووی نه‌جه‌ف داهاتووی خۆی له ماوه‌یه‌كی نزیكدا یه‌كلایی ده‌كاته‌وه و چه‌ند یانه‌یه‌كیش ده‌یانه‌وێت توانای ئه‌م گۆڵپارێزه به‌ده‌ست بهێنن.
تۆڕی وه‌رزشی یاریگا زانیویه‌تی، سه‌رهه‌نگ موحسین له گه‌ڕانه‌وه بۆ یانه‌ی نه‌جه‌ف نزیكه و یانه‌كه په‌یوه‌ندی به گۆڵپارێزه‌كه كردووه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رزی داهاتوو پارێزگاری له تۆڕی گۆڵی یانه‌كه بكات.
یاریگا ئه‌وه‌شی زانیوه، سه‌رهه‌نگ ئۆفه‌ری چه‌ند یانه‌یه‌كی له‌به‌رده‌سته، به‌ڵام گفتوگانی له‌گه‌ڵ نه‌جه‌ف ده‌ستپێكردۆته‌وه، به‌ڵام هێشتا بریاری كۆتایی نه‌داوه.
سه‌رهه‌نگ موحسین 30ـی ته‌مموز گرێبه‌ته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌جه‌ف كۆتایی هات، ئه‌مه‌ش هۆكار بوو بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری كۆتایی له باره‌ی چاره‌نووسی خۆی دوا بكه‌وێت.
سه‌رهه‌نگ له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌جه‌ف به‌شداری 52 یاریی كرد و 23 كلین شیتی هه‌بوو، پێشتریش ئه‌م گۆڵپارێزه كورده یاریی بۆ یانه‌كانی شوڕته و هه‌ولێر و ئه‌مانه‌ی به‌غداد كردووه و چوار جار له‌گه‌ڵ هه‌ولێر بۆته پاڵه‌وانی خولی عێراق.