دۆڤبیک خۆی پێشکەشی رکابەرێکی رۆما دەکات
رۆما شوێنگرەوەیی دەستنیشانکردووە

یاریگا –
ئارتم دۆڤبیک هێرشبەری ئۆکراینی بڕیاریداوە رۆما جێبهێڵێت و خۆی پێشکەشی گەورەیەکی ئیتاڵیا دەکات.
رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ماتیۆ مۆریتۆ بڵاویکردووەتەوە، ئارتم دۆڤبیک خۆی پێشکەشی ئەیسی میلان کردووە و دەیەوێت رۆما جێبهێڵێت، رۆما دەرگای بەڕووی رۆیشتنی یاریزانەکە کردووەتەوە و ئەگەر ئۆفەرێکی سەرنجڕاکێشی بە بەهای 40 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بکرێت رێگە بە رۆیشتنی دەدات.
هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووس نیکۆلۆ شیرا، رۆما بریاریداوە لە ئەگەری رۆیشتنی دۆڤبیک، گرێبەست لەگەڵ نیکۆلا کرستۆڤیچ، هێرشبەری لێچی واژۆ بکات.
#ASRoma are still at the window for Nikola #Krstovic: if Artem #Dovbyk leaves, #Lecce’s striker is a candidate as replacement. #transfers https://t.co/2SWhud1pSB
— Nicolò Schira (@NicoSchira) July 31, 2025
دۆڤبیک لە هاوینی 2024 بەبڕی 30.50 ملیۆن یۆرۆ لە جیرۆنای ئیسپانییەوە پەیوەندی بە رۆما کرد و تاوەکو 2029 گرێبەستی لەگەڵ یانەکە هەیە.
لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکەندا 45 یاریی بۆ گورگەکانی ئیتاڵیا کردووە، 17 گۆڵی کردووە و 4 گۆڵی دروستکردووە.