ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەیسی میلان چارەنووسی کاپتن ئەمێریکا یەکلاییدەکاتەوە

تەنیا هەنگاوێک ماوە..

Yariga App

یاریگا –

ئەیسی میلان گرێبەستی کریستیان پۆلیسیچ، ئەستێرەی ئەمریکی نوێدەکاتەوە.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو نیکۆلۆ شیرا بڵاویکردووەتەوە، ئەیسی میلان هەموو شتێکی لەگەڵ کریستیان پۆلیسیچ بڕاندووەتەوە و گرێبەستی ئەستێرە ئەمریکییەکە تاوەکو هاوینی 2029 نوێدەکاتەوە.

پۆلیسیچ لە هاوینی 2023 لە چێڵسییەوە بە بڕی 20.80 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئەیسی میلان کردووە و تاوەکو 2027 گرێبەسی لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە هەیە.

میلان دەیەوێت پارێزگاری لە هێرشبەرە 26 ساڵانییەکەی بکات و گرێبەستەکەی بە زیادکردنی مووچەکەی بۆ 5 ملیۆن یۆرۆی ساڵان نوێدەکاتەوە.

پۆلیسیچ بە دێسی میلان 100 یاریی کردووە و بەشداریی 55 گۆڵی کردووە، 32 گۆڵی کردووە و 23 گۆڵی دروستکردووە، نازناوێکی جامی سوپەری ئیتاڵیای لەگەڵ میلان بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button