تەواو؛ چێڵسی گرێبەستێکی گەورەی یەکلاییدەکاتەوە
هەموو شتێک کۆتایی هاتووە..

یاریگا –
چێڵسی گرێبەستی چاڤی سیمۆنس، ئەستێرەی هۆڵەندی یەکلاییدەکاتەوە.
رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو نیکۆلۆ شیرا بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی لەگەڵ لایپزیگ گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و گرێبەستی چاڤی سیمۆنسی هۆڵەندی لە بەرژەوەندی خۆی یەکلاییکردووەتەوە.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ئەستێرە 22 ساڵانییەکە تاوەکو هاوینی 2032 گرێبەست لەگەڵ بلوز واژۆ دەکات، لەگەڵ بژاردەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکە تاوەکو هاوینی 2033.
🚨 Excl. – 🔜 Done Deal and confirmed! Xavi #Simons will sign for #Chelsea from #Leipzig. Contract until 2032 with the option for 2033. #transfers #CFC https://t.co/zzH6WvjzIj
— Nicolò Schira (@NicoSchira) July 31, 2025
گرێبەستەکەی سیمۆنس لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە لە هاوینی 2027 بەسەردەچێت، بەهای یاریزانەکە لە بۆڕسەی یاریزانان 70 ملیۆن یۆرۆیە.
سیمۆنس لە هاوینی 2019 بە گرێبەستێکی ئازاد لە بارسێلۆناوە پەیوەندی بە پاریس کرد، بەدرێسی سانجێرمان بەشداری تەنیا 11 یاری کرد، بەشێوەیەکی گشتی تەنیا 331 خولەک یاری کرد و یەک گۆڵی دروستکرد.
لە هاوینی 2022 پاریسی جێهێشت و بەشێوەی خواستن یاریی بۆ ئایندهۆڤنی هۆڵەندی کرد، لە وەرزی دواتریش جارێکی دیکە بەشێوەی خواستن یانە فەڕەنسییەکەی جێهێشت و پەیوەندی بە لایپزیگ کرد.
لە زستانی ئەمساڵ یانە ئەڵمانییەکە بەبڕی 50 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستەکەی چاڤی کرد بە هەمیشەیی و تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانەکە واژۆکرد.
بەدرێسی لایپزیگ لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 76 یاریی کردووە، 21 گۆڵی کردووە و 23 گۆڵی دروستکردووە.