بینیامین شێشکۆ کلیلی گرێبەستەکەی ئالێکساندەر ئیزاکە
نیوکاسڵ یەک مەرجی هەیە..

یاریگا –
نیوکاسڵ یونایتد هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی شوێنگرەوەی ئالێکساندەر ئیزاک چڕکردووەتەوە.
رۆژنامەی تێلێگراف بڵاویکردووتەوە، سەرەڕی ئەوی ئالێکساند ئیزاک لەگەڵ لیڤەرپوول لەسەر مەرجە کەسییەکان رێککەوتووە، بەڵام نیوکاسڵ تاوەکو شوێنگرەوەی هێرشبەرە سویدییەکە نەدۆزێتەوە دەستبەرداری ئیزاک نابێت.
ماگپایز بینیامین شێشکۆ، هێرشبەری لایپزیگی ئەڵمانی کردووەتە ئامانج، بەڵام مابچێستەر یونایتدیش چاوی لەسەر یاریزانەکەیە و کێبڕکێیەکی تووندی ماگپایز دەکات.
یانە ئەڵمانییەکە بۆ دەستبەرداربوون لە بینیامین شێشکۆ داوای نزیکەی 80 ملیۆن پاوەند دەکات، نیوکاسڵ هاوینێکی سەخت بەڕێدەکات، کێبڕکێی گواستنەوەی بریان ئێمبوێمۆی بە شەیتانە سوورەکان دۆڕاند و خەریکە ئیزاکیش لەدەستدەدات، بۆیە هەموو هەوڵێک دەدات ململانێی گواستنەوەی شێشکۆ لە بەرژەوەندی خۆی یەکلاییبکاتەوە.
🚨🧨 Understand: Alexander #Isak has already reached a verbal agreement in principle with Liverpool over a contract running until 2031.
Isak wants to make the move to #LFC as early as this transfer window. The clubs are in contact. His salary at Liverpool would be similar to… pic.twitter.com/xDBjtxbs6Y
— Florian Plettenberg (@Plettigoal) July 30, 2025
هاوکات جیا لە شێشکو، رۆدریگو مونێز، هێشبەری فولهام یەکێکی دیکەیە لەو هێرشبەرانەی نیوکاسڵ وەک شوێنگرەوەی ئیزاک چاودێری دەکات و لە ئەگەری شکستهێنان لە گواستنەوەی شێشکۆ، هەوڵی گواستنەوەی هێرشبەرە بەڕازیلییەکە دەدات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسی سکای ئەڵمانیا فلۆریان پلێتنبێرگ، ئیزاک هەموو شتێکی لەگەڵ لیڤەرپوول بڕاندووەتەوە، هەمان ئەو مووچەیە وەردەگرێت کە بە هوگۆ ئێکیتیکێ دەدرێت، ئێستا هێرشبەرە سویدییەکە چاوەڕوانی رووناکی سەوزی ماگپایز دەکات.