دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ مانچێستەر یونایتد گۆڵپارێزێکی گەورە دەگوازێتەوە و نیوکاسڵ بەدوای شوێنگرەوەی ئیزاک دەگەڕێت
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
مانچێستەر یونایتد لەگەڵ پاریس سانجێرمان گفتوگۆی گواستنەوەی جیانلویجی دۆنارومای دەستپێکردووە، چێڵسی و مانچێستەر سیتیش هێشتا ئارەزووی گواستنەوەی دەکەن – تێلێگراف
بەهۆی ئەوەی ئالێکساندەر ئیزاک لەگەڵ لیڤەرپوول رێککەوتووە، نویکاسڵ یونایتد ئێستا رۆدریگۆ مونێز، هێرشبەری فولهامی خستووەتە ژێر راداری خۆی و وەک یەکێک لە شوێنگرەوەکانی ئیزاک سەیری دەکات، ماگپایز تاوەکو شوێنگرەوەی هێرشبەرە سویدییەکە نەدۆزێتەوە ئامادە نییە دەستبەرداری ببێت – دەیلی مەیڵ
کریستاڵ پاڵاس، ئارسیناڵی ئاگادارکردووەتەوە، بۆ گواستنەوەی ئێبێرێچی ئیزێ پێویستە پێشوەختە 35 ملیۆن پاوەند بدەن و کۆی تێچووی گرێبەستەکەش 67.5 ملیۆن پاوەندە و پارەکە بە قیست دەدرێت – گاردیان
کریستاڵ پاڵاس ئامادەیە 27.6 ملیۆن پاوەند لە گواستنەوەی یان بیسێک، بەرگریکاری ئەڵمانی یانەی ئینتەر میلان خەرج بکات، چونکە مارک گەیهی لە پەیوەندیکردن بە لیڤەرپوول نزیکە – لاگازێتا دێلۆ سپۆرت
چێڵسی هێشتا هەوڵی گواستنەوەی ئالێخاندرۆ گارناچۆ دەکات و مانچێستەر یونایتد داوای 40 ملیۆن پاوەند دەکات – تۆک سپۆرت
سەندرلاند و نیمیخن لەبارەی گواستنەوەی رۆبن رۆفس رێککەوتوون و سەندرلاند 9 ملیۆن پاوەند لەگەڵ دوو ملیۆن پاوەندی پاداشت بە یانە هۆڵەندییەکە دەدات – ئاتلێتیک
لیۆن لەگەڵ تایەر مۆرتن، ناوەڕاستکاری تەمەن 22 ساڵی لیڤەرپوول رێککەوتووە، بەڵام رێدز داوای 8 ملیۆن یۆرۆ دەکات و رەنگە ئەو نرخە ببێتە بەربەست لەبەردەم گرێبەستەکە – لێکیپ
رۆما ئارەزووی گواستنەوەی فابیۆ سیلڤا، هێرشبەری وۆڵڤز دەکات، هەروەها چاوی لەسەر کڵاودیۆ ئێچێڤێری، یاریزانی باڵی مانچێستەر سیتییە – سکای سپۆرتس