بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چێڵسی گرێبەستێکی دیکەی یەکلایی کردەوە

Yariga App

یاریگا –

شۆڕشەکانی مێرکاتۆی چێڵی بەردەوامیی هەیە و ئەمجارەش گرێبەستێکی دیکەی یەکلایی کردەوە.

چێڵسی هەر لەم هاوینە چەندین گرێبەستی بۆ پێگە جیاوازەکان ئەنجامداوە کە دیارترینیان لیام دێلاپ، داریۆ ئیسوگۆ، جێمی گیتێنس، جواو پیدرۆ و مامادۆ سار..هتد.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە فابریزۆ رۆمانۆ ئاشکرایکردووە، بلووز لەگەڵ ئایاکس گەیشتووەتە رێککەوتن بۆ گواستنەوەی جۆرڵ هاتۆی هۆڵەندی.

وەک رۆمانۆ نووسیویەتی، بڕی رێککەوتنەکە 443 ملیۆن یۆرۆیە لەگەڵ مافی فرۆشتن کە یانە لەندەنیەکە دەبێت بیدات بە یانە هۆڵەندییەکە.

سەبارەت بە ماوەی گرێبەستەکە، رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەکە نووسیویەتی ماوەدرێژ دەبێت و 7 ساڵ دەخایەنێت. بەوەش خەونی بەرگیریکارە 19 ساڵیەکە دێتەدی کە تەنها پۆشینی درێسی چێڵسی بوو لەم هاوینە.

هاتۆ دەتوانێ لە هەردوو پێگەی دڵی بەرگریی و چەپ یاری بکات. لە رۆژانی داهاتوودا رۆژی ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکیەکانی بۆ دیاریدەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button