بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا چووە نێو رکابەری گواستنەوەیەکی گرانبەها

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنا خۆیان وەک رکابەرێکی جیدی پیشانداوە بۆ ئەنجامدانی گرێبەستێک کە رەنگە رێگەکەیان هەروا ئاسان نەبێت.

بارسا لەم مێرکاتۆی هاوینەش تەنها دوو گواستنەوەی ئەنجامداوە، ئەوانیش خوان گارسیای گۆڵپارێز و مارکوس راشفۆرد کە ئەمەی دواتریان بەشێوەی خواستنە.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە CaughtOffside بڵاویکردووەتەوە، بلاوگرانا ئێستا رکابەرێکی جدین بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ نیکۆلاس جاکسن لە یانەی چێڵسی.

سەرچاوەکە نووسیویەتی کە بارسا ئەو هێرشبەرە سەنیگالیەی وەک یەدەگی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی دەوێت.

بڵاوبوونەوەی ئەم زانیارییە لەکاتێکدایە نزیکی ناوەڕاستی ئەم مانگەبوو رۆژنامەی مەیڵی ئینگلیزی ئاشکرایکرد کە چێڵسی نرخی 100 ملیۆن پاوەندی داناوە وەک نرخی ئەستێرە 23 ساڵیەکەی. ئەوەش نرخێکی ئێجگار قورسە بۆ خەزێنەی یانە کاتالوونیەکە کە چەند ساڵێکە بەهۆی گرفتی داراییەوە دەناڵێنێت.

چێڵسی نرخێکی خەیاڵی دەخاتەسەر ئەستێرەیەکی

بابەتی زیاتر

Back to top button