
یاریگا –
لەکاتێکدا دوو رۆژ لەمەوبەر سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان باسیان لە رێککەوتنی نێوان لیڤەرپوول و ئالێکساندەر ئیزاک کرد، ئێستا خەریکە ریسەکە لە رێدز دەکرێتەوە بە خوری.
پێرێ بوو رۆژنامەنووس ساشا تاڤۆلیێری رایگەیاند کە لە 48 کاتژمێری داهاتوو لیڤەرپوول بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە لەگەڵ نیوکاسڵ یونایتد گفتوگۆی فەرمی دەستپێدەکات و ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بە یانەکە دەکات.
ئێستا و بەپێی زانیارییەکانی کرایگ هەوپ رۆژنامەنووس لە دەیلی مەیڵ، پێشهاتی نوێ لە نیوکاسڵ سەریهەڵداوە و بەربەست لەبەردەم رۆشتنی ئەستیرە سویدیەکە دەروست دەکات.
کرایگ نووسیویەتی ئەگەر ماگپایس نەتوانێ بینیامین شێشکۆ یاخود هەر هێرشبەرێکی دیکە بگوازێتەوە، ئەوا ئیزاک نافرۆشن.
📺 VIDEO: What does Sesko DOUBT mean for Isak to Liverpool?
👇 My latest video from here in Korea 👇https://t.co/kaxJ9E50wz
— Craig Hope (@CraigHope_DM) July 30, 2025
نیوکاسڵ نایانەوێ بەبێ گۆڵکارێکی سوپەر بچنە وەرزی نوێوە، بەتایبەت کە تیمەکەی ئێدی هاو لە چامپیۆنزلیگیش بەشدارن.