ئێستا؛ گواستنەوەیەکی گەورە بۆ تیمەکەی مۆرینیۆ راگەیەندرا

یاریگا –
فەنەرباچێ نزیکە لە راگەیاندنی فەرمی گرێبەستێکی گەورە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆزێ پێش ئێستای فابریزۆ رۆمانۆ، نیڵسۆن سیمیدۆ بەڕێکەوتووە بەرەو ئیستەنبوڵ بۆ واژۆکردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی جۆزێ مۆرینیۆ.
رۆمانۆ نووسیویشیەتی کە گواستنەوەی ئەستێرە پۆرتوگالیەکە لە وۆڵڤزەوە بۆ یانە تورکیەکە جۆرێک لە پەپەسانی تێدایە بەوپێیەی پێشتر بۆ هەمان پێگە میلان شکرینار لەلایەن دێڤین ئۆزێکی بەڕێوەبەری فەنەرباچێ پەسەندکرابوو.
🚨🟡🔵 Nelson Semedo to Fenerbahçe, here we go! Portuguese fullback is now travelling to Istanbul.
Deal done as he will be surprise signing with Škriniar wanted by Fenerbahçe director Devin Özek. pic.twitter.com/H8YbLp2M0d
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) July 30, 2025
گواستنەوەی شکرینار بەجۆرێ یەکلایی بووبووەوە، ئەمڕۆ یاریزانەکە گەیشتە شاری ئیستەنبوڵ بۆ رێککەوتن لەگەڵ فەنەرباچێ.