بازاڕی گواستنه‌وه‌تورکیاگرنگترین

فەرمی؛ گاڵاتاسەرای گرێبەستە گەورەكەی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

یانەی گاڵاتاسەرای توركی بەفەرمی گواستنەوەی ڤیكتۆر ئۆسیمین هێرشبەری نایجێری یانەی ناپۆلی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

ئۆسیمین وەرزی رابردوو بە خواستن لە ریزەكانی گاڵاتاسەرای یارییدەكرد.


هەژماری فەرمی گالاتاسەرای لە پلاتفۆرمی ئێكس گواستنەوەی ڤیكتۆر ئۆسیمینی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

ئۆسیمین بە بەهای 80 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە گاڵاتاسارایەوە دەكات و بۆ ماوەی دوو ساڵ نابێت بە هیچ یانەیەكی ئیتاڵی بفرۆشرێت.

ئۆسیمین لەگەڵ ناپۆلی بەشداری لە 133 یاریی كردووە و 76 گۆڵیكردووە و 18 گۆڵیشی درووست كردووە.

وەرزی رابردوو لەگەڵ گاڵاتاسەرای لە 41 یارییدا 37 گۆڵیكرد و هەشت گۆڵیشی درووستكرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button