عێراقگرنگترین

کاتی تیروپشک و دەستپێکی وەرزی نوێی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو ئاشکرابوو

زاخۆ وەکو نوێنەری عێراق بەشداریی دەکات

Yariga App

یاریگا –

کاتی تیروپشک و دەستپێکی وەرزی نوێی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو دەستنیشانکرا، کە زاخۆ وەکو نوێنەری عێراق بەشداریی یارییەکانی وەرزی داهاتوو دەکات.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتانی کەنداو ئاشکرایکردووە، رۆژی 11ـی ئۆگێست/ئاب کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆ تیروپشکی وەرزی نوێی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو رادەکێشرێت، کە تیروپشکەکە بە ڤیدیۆ Zoom دەکرێت و نوێنەری سەرجەم یانەکان بە ئۆنڵاین بەشدار دەبن.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی کەنداو راشیگەیاندووە، رۆژی 16ـی سێپتێمبەر وەرزی نوێی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو بە بەشداریی 8 یانە دەستپێدەکات و رۆژی 14ـی ئەپرێل/نیسانی 2026 کۆتایی دێت.

وەرزی رابردوو یەکەمین وەشانی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو دوای دەستپێکردنەوەی پاڵەوانێتییەکە بەڕێوەچوو، کە دهۆک بۆیەکەمجار وەکو نوێنەری عێراق بەشداریی کرد و بووە پاڵەوان، لە یاریی کۆتایی لە قادسیەی کوێتی بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button