ژووڵ کوندێ موژدە بە هاندەرانی بارسێلۆنا دەدات
هەموو شتێک تەواو بووە..

یاریگا –
ژووڵ کۆندێ، بەرگریکاری فەڕەنسی دوایین زانیاری لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ئاشکرا دەکات.
هەفتەی رابردوو رۆژنامەنووسی فەڕەنسی فابریس هاوکینس ئاشکرایکرد، کوندێ گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا نوێدەکاتەوە، کەمێک لەمەوبەر یاریزانەکە هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوەو ئاشکرایکرد بەمزووانە گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە.
لە بارسێلۆنا دڵخۆشم، هەموو شتێک بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەم تاوەکو 2030 ئامادەیە، هەر کە گەڕاینەوە بارسێلۆنا رێکارەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکە بەخێرایی کۆتایی پێدەهێنین.
📺 DIRECTO @JijantesFC
Escuchamos a Jules Koundé: “Está todo listo para renovar hasta 2030 cuando regresemos a Barcelona. Ha sido rápido.” 🚨📝
🔗 https://t.co/OGW0AKBuBT pic.twitter.com/jV9sOGI7mP
— Jijantes FC (@JijantesFC) July 30, 2025
گۆڵەکەم لە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر ریال مەدرد هەمووانئ وروژاند، گۆڵێکی جوان و گرنگ بوو.
راشفۆرد زۆر دڵخۆشە لەگەڵ تێپەڕبوونی کات هەست بە ئاسوودەیی زیاتر دەکات، لەگەڵ هەمووان قسە دەکات و منیش یارمەتی دەدەم، چونکە من ئینگلیزییەکەم زۆر باشە.
بەرگریکارە 26 ساڵانییەکە لە هاوینی 2022 لە سێڤییاوە بەبڕی 50 ملیۆن یۆرۆ تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ بارسێلۆنا واژۆکرد.
بە درێسی یانە کاتالوونیەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 141 یاریی کردووە، 7 گۆڵی کردووە و 18 گۆڵی دروستکردووە.
دوو نازناوی لالیگا، دوو نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیا و نازناوێکی جامی شای ئیسپانیای لەگەڵ بارسا بەدەستهێناوە.