بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لێدوانی فەرمی ئاتاڵانتا پەیوەست بە نیازەکانی ئینتەر بۆ گواستنەوەی لووکمان

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئاتاڵابتا بە لێدوانێکی فەرمی بێدەنگییان شکاند پەیوەست بە رۆشتنی ئادێمۆلا لووکمان.

ئینتەر میلان بەچڕی هەوڵەکانی دەستپێکردووە بۆ رازیکردنی ئاتاڵانتا بۆ دەستبەرداربوون لە لووکمان، بەڵام یانەی فرۆشیاری نایەوێ بە کەمتر لەو نرخەی داوای دەکات بیفرۆشێت. کە ئەمڕۆ رۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت ئاشکرایکرد ئینتەر بڕی 42 ملیۆن یۆرۆی جێگیر و 3 ملیۆنی دیکەی گۆڕانکارییەکان وەک دووەم ئۆفەری خۆیان پێشکەش کردووە، بەڵام ئاتاڵانتا هێشتا سوورە لەسەر داواکەی خۆی کە 50 ملیۆن یۆرۆیە.

ئینتەر میلان دووەم ئۆفەر بۆ گواستنەوەی لووکمان پێشکەش دەکات

لە نوێترین پێشهاتدا لە لوکا پێرکاسی بەڕێوەبەری وەرزشی ئاتاڵانتاوە، قسەی لەسەر خواست و بەهای ئەستێرە نەیجیریەکە کرد و وتی

لووکمان لەمێژە دەیەوێ بڕوات. ئێمە لە ئینتەرەوە ئۆفەرمان بۆ هاتووە، بەڵام ئەوە هەر ئێمەین بڕیال لە کات و بەهای یاریزانەکانمان دەدەین. پەیوەندییشمان لەگەڵ ئەوان باشە، بەڵام بەگوێرەی کاتی خۆمان بیر لە ئۆفەرەکە دەکەینەوە.

لووکمان یاریی بۆ ئێڤەرتن، فولهام، لایپزیگ و لێستەر سیتی کردووە، هێرشبەرە 27 ساڵانییەکە لە هاوینی 2022 بەبڕی 10.85 ملیۆن یۆرۆ لە لایپزیگەوە پەیوەندی بە ئاتاڵانتا کردووە.


 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button