ئیسپانیا

یەکەم یاریی بارسێلۆنا لە لالیگا لە کام یاریگا بەڕێوە دەچێت؟

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا بەنیازە یەکەم یاری لالیگا لە یاریگای یۆهان کرۆیف بکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رادیۆ کاتالوونیا، ئەگەر بارسێلۆنا مۆڵەتی گەڕانەوە بۆ کامپ لە کاتی خۆیدا وەرنەگیرێت، ئەوا یارییەکەی بەرامبەر ڤالێنسیا لە یاریگای یۆهان کرۆیف دەکات چونکە یاریگای مۆنتجویک لەو بەروارەدا بۆنەیەکی دیکەی تێدا بەڕێوە دەچێت.

ئامانجی سەرەکی بارسێلۆنا ئەوەیە لە 13 یان 14ی ئەیلول یارییەکەی بەرامبەر ڤالێنسیا لە یاریگای نۆژەنکراوی کامپ نۆ بکات، بەڵام یاریگای یۆهان کرۆیف وەک جێگرەوەیەک سەیر دەکرێت. شایانی باسە بارسێلۆنا ناچار بوو جامی خوان گامپەر لە (19ی ئاب) بەهۆی نەبوونی مۆڵەتەوە دوابخات، کە بڕیاربوو لە کامپ نو بەڕێوەبچێت.

ئەگەر یانە کاتالوونییەکە لە یاریگای یۆهان کرۆیف یاری بکات کە توانای لەخۆگرتنی تەنیا شەش هەزار هاندەری هەیە، کاریگەری نەرێنی بەرچاوی ئابووری دەبێت. بەڵام یانەکە هەوڵدەدات خۆی لەم سیناریۆیە بەدوور بگرێت و هەموو هەوڵێک دەدات یارییەکەی بەرامبەر ڤالێنسیا لە سپۆتیفای کامپ نۆ کە توانای لەخۆگرتنی 30 هەزار کەسی هەیە، بکات.

لەلایەکی دیکەوە بارسا داوای لە لالیگا کردووە چەند یاریی یەکەمی لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەستپێبکات بۆ ئەوەی کاتێکی زیاتری پێبدرێت بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی پێویست بۆ گەڕانەوە بۆ کامپ نۆ. سێ یاریی یەکەمی بارسێلۆنا بەرامبەر مایۆرکا، لیڤانتێ و رایۆڤایکانۆ لە یاریای دەرەوە دەبێت و لە رێکەوتی 13 ئەیلول بڕیارە یەکەم یاریی لە یاریگای خۆی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button