بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ مولەر “بەڵێ”ی بۆ یانە نوێیەکەی کرد

Yariga App

یاریگا –

تۆماس مولەر لاپەڕەیەکی نوێ لە کاروانی پیشەگەرێتی دەستپێدەکات و پەیوەندی بە یانەیەکی بەشدار لە خولی ئەمریکی دەکات.

مولەر ئەم هاوینە و لەدوای دەرکرانی بایەرن میونشن لە مۆندیالی یانەکان گرێبەستەکەی کۆتایی هات و بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە هاندەرانی بایرن میونشن کرد کە یانەی تەمەنی بوو. ئەگەرچی سەرەتا وا لێکدرایەوە کە ئەفسانەکە باڤارییەکان بۆ هەمیشە لە یاریکردن وازدەهێنێت، بەڵام دواتر یانەی دەرەوەی ئەوروپا بەتایبەت لە ئەمریکاوە خواست بۆ گواستنەوەی پیشاندرا.

بەگوێرەی هەواڵی تایبەت بە گواستنەوەکانی فابریزۆ رۆمانۆ کە پشتی بە زانیارییەکانی تۆم بۆگێرتی رۆژنامەنووسی ئەمریکی و رۆژنامەی بیڵد بەستووە، مولەر بەڵێی بۆ ڤانکوڤەر وایتکاپس کردووە.

رۆمانۆ نووسیویەتی ئەفسانە ئەڵمانیەکە بە گرێبەستێکی دوو ساڵە پەیوندی بە ڤانکوڤەرەوە دەکات.

مولەری تەمەن 34 ساڵان، خاوەنی 12 نازناوی بوندسلیگا، دوو چامپیۆنزلیگ، مۆندیالی 2014یە و زیاتر لە 700 یاریی لەگەڵ میونشن و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا کردووە.

ڤانکوڤەر لە بەشی رۆژاوای یانەکانی ئەمریکا بەشدارە و لەدوای 24 یاریی لە پلەی دووەم دێن بە کۆکردنەوەی 45 خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button