ئۆفەرێکی گەورە لە تۆتنهامەوە بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی بایرن پێشکەشدەکرێت

یاریگا –
تۆتێنهامی ئینگلیزی بە چڕی چووەتەناو جێبەجێکردنی پلانەکانیەوە بۆ گواستنەوەی یاریزانی نوێ و تۆکمەترکردنی ریزەکانیان بۆ وەرزی نوێ لەژێر سەرپەرشتی تۆماس فڕانک.
لە چەند رۆژی رابردوودا مێدیا جیاوازەکان باسیان لە هەوڵێکی راستەقینە سپێرز کرد بە پێشکەشکردنی ئۆفەرێکی گەورە بۆ گواستنەوەی رۆدریگۆ لە ریال مەدرید، ئێستاش یانە لەندەنیەکە ئامانجێکی لە بایرن میونشن دیاریکردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سباستیان ڤیدالی رۆژنامەنووس، تۆتێنهام ئۆفەرێکی ئامادەکردووە پێشکەشی باڤارییەکانی بکات بۆ گواستنەوەی جواو پاولینهای پۆرتوگالی.
رۆژنامەنووسەکە بڕی ئۆفەرەکەی سپێرزی ئاشکراکردووە و نووسیویەتی 45 ملیۆن پاوەند.
لەم ساڵانەی دواییدا گواستنەوەی یاریزان لەنێوان یانە ئینگلیزی و ئەڵمانییەکەدا وەک نەریتێکی لێهاتووە. لە دیارترین مامەڵەکانیشدا هاری کەی، ئێریک داییر، ئیڤان پێریسچن.
🚨 Tottenham are preparing to move for João Palhinha, with a bid of around £45M expected to be submitted to Bayern soon.
(Source: @SebEcrivainFoot) pic.twitter.com/NAfGUw3l2H
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) July 30, 2025