عێراقکوردستانگرنگترین

سلێمان رەمەزان بڕیاری خۆی داوە؛ وەرزی داهاتوو کێ راهێنەرایەتی دهۆک دەکات؟

سەرچاوەیەکی تایبەت بۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا: سلێمان رەمەزان لە راهێنەرایەتی دهۆک بەردەوام نابێت

Yariga App

یاریگا –

سلێمان رەمەزان بڕیاری خۆیداوە و بە یانەی دهۆکی راگەیاندووە بەهۆی ‘نەخۆشییەوە’ ناتوانێت لە راهێنەرایەتی یانەکە بەردەوام بێت، بەڵام یانەکە بە بەیاننامەیەکی فەرمی ئەم دەنگۆیە رەتدەکاتەوە.

بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی وەرزشی یاریگا، سلێمان رەمەزان راهێنەری دهۆک نەخۆشیی گورچیلەکانی هەیە و بۆ وەرگرتنی چارەسەر و پشوو گەشتی مەدریدی کردووە و ئێستا لە ئیسپانیایە، پێشبینی دەکرێت راهێنەرەکەی دهۆک بۆ ماوەی 10 رۆژ لە ئیسپانیا بمێنێتەوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە سلێمان رەمەزان بۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا: سلێمان رەمەزان لە راهێنەرایەتی دهۆک بەردەوام نابێت و یانەکە دەستی بە دانوستاندن کردووە بۆ ئەوەی راهێنەرێکی نوێ دەستنیشان بکات.

تۆڕی وەرزشی یاریگا لە سەرچاوەیەکی نزیک لە سلێمان رەمەزان زانیویەتی، راهێنەرەکەی دهۆک بڕیاری کۆتایی خۆی داوە و لە راهێنەرایەتی یانەی دهۆک بەردەوام نابێت، چەند رۆژێکە ژمارەی تەلەفۆنەکەی داخستووە و یانەی دهۆکیش لەوە بێ هیوا بووە وەرزی داهاتوو سلێمان رەمەزان راهێنەرایەتی یانەکەیان بکات، بەڵام دوێنێ شەو لە بەیاننامەیەکیدا یانەی دهۆک رایگەیاند، تاوەکو ئێستا سلێمان رەمەزان راهێنەری یانەکەمانە و بۆ وەرگرتنی چارەسەر گەشتکردن چووەتە دەرەوەی وڵات’.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، دهۆک لەگەڵ حوسام بەدری راهێنەری میسری دەستی بە گفتوگۆ کردووە و دەیەوێت ئەو راهێنەرە بۆ وەرزی نوێ لەسەر کورسی یەدەکی هەڵۆیەکانی چیا دابنیشێت، بەڵام هێشتا بڕیاری کۆتایی نەدراوە.

مانگێک لەمەوبەر (30ـی یۆنیۆ/تەممووزی 2025) سلێمان رەمەزان لە شوێنی ئەمیر ئەزرەفشان بە کاتی بووە راهێنەری دهۆک و یانەی دهۆک ئەوکات لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاندبوو، سلێمان رەمەزان بۆ ئەو چەند یارییەی لەم وەرزە ماومانە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەمان دەگرێتە ئەستۆ.

راهێنەرەکەی دهۆک لە کۆتایی وەرزی رابردوو لە چوار یاری راهێنەرایەتی دهۆکی کرد و سێ بردنەوە و یەکسانبوونێکی بەدەستهێنا، کە لەو یارییەی یەکسانبوون هەڵۆیەکانی چیا لە یاریگای شەعب بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان جامی عێراقیان بردەوە.

May be an image of 2 people, people playing football and text

بابەتی زیاتر

Back to top button