
یاریگا –
هانزی فلیک، راهێنەری بارسێلۆنا، بە هۆی گەرما و شێی کۆریای باشوور، داوای کردووە درێسی یاریزانەکانی بگۆڕدرێن.
سبەی پێنجشەممە بارسێلۆنا رووبەڕووی یانەی سیئۆل دەبێتەوە. هانزی فلیک فشارێکی زۆر لە یاریزانەکانی دەکات تاوەکوو لە پێش وەرزدا لە باشترین ئاستدا بن سەرەڕای ئەوەی ئاستی گەرما و شێی کۆریا زیاتر لە 80%یە و هێشتا لە بەرزبوونەوەدایە.
لە میانەی گەشتەکەی ئاسیادا، راهێنەرە ئاڵمانییەکە داوای هەندێک گۆڕانکاری کردووە و ئەمەی بە بەرپرسانی یانەکەی راگەیاندووە بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی هەموو شتێک بێ کێشە لە ژاپۆن و کۆریای باشوور بەڕێوەدەچێت. فلیک وەک لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی ئەمڕۆدا رایگەیاند، لە وەڵامی تیپەکە بۆ داواکارییە جەستەییەکان و گونجاندن لەگەڵ گەرمادا رازییە، بەڵام نیگەرانی خۆی لەبارەی هەندێک پرسەوە دەربڕی.
🤔 Flick pide cambiar las camisetas
🥵 El calor y la humidad hace sudar mucho a sus futbolistas y las camisetas pesan demasiado
✍️ Ivan San Antonio desde Seúlhttps://t.co/m9dy1c4p3e
— Diario SPORT (@sport) July 30, 2025
یەکێک لە نیگەرانییەکانی فلیک سەبارەت بە درێسەکانە. یاریزانەکان بەهۆی بەرزی پلەی گەرمی و بەرزی شێداری ئارەقی زۆر دەکەن، ئەمەش وا دەکات کێشی درێسەکان قورستر ببێت، هەروەها یاریزانەکان ئەمەیان بە ستافی تەکنیکی راگەیاندووە.
رافینیا بە هاوتیمییەکانی گوتووە، درێسەکانی هەڵبژاردەی بەرازیل لە قوماشێکی زۆر تەنکتر دروستکراون و ئارەقە کاریگەری لەسەر تەڕبوونی درێسەکان نییە. هەر لەبەر ئەم هۆکارانە فلیک داوای کردووە بۆ ئەم یارییە دۆستانەیە درێسەکانیان بگۆڕدرێت.