ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ گرانیت چاکا گەڕایەوە پرێمەرلیگ

گرێبەستەکەی واژۆرکرد..

Yariga App

یاریگا –

گرانیت چاکا بەفەرمی یانەی داهاتووی خۆی دەستنیشانکرد و وەرزی داهاتوو درێسی سەندەرلاند دەپۆشێت.

یانەی سەندەرلاند بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، گرێبەستێکیان بۆ ماوەی سێ وەرز لەگەڵ گرانیت چاکا، ئەستێرەی سویسری واژۆکردووە و چاکا تاوکو هاوینی 2028 درێسی سەندەرلاند دەپۆشێت.

چاکا بەبڕی 20 ملیۆن یۆرۆ لە بایەر لیڤەرکوزنی ئەڵمانییەوە پەیوەندی بە یانە ئینگلیزییەکە کردووە، دوای دوو وەرز لە جێهێشتنی پرێمەرلیگ جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە ئەو خولە.

چاکا ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهای 12 ملیۆن یۆرۆیە و هاوینی 2023 بەرامبەر 15 ملیۆن یۆرۆ لە ئارسیناڵەوە پەیوەندی بە بایەر لیڤەرکوزن کرد، کە بە درێسی گەنەرز لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 297 یاری 23 گۆڵ و 29 ئەسیستی کرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button