ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یاریزانێکی ریال مەدرید؛ رێگەمبدەن بڕۆم

ریال مەدرید دوو مەرجی هەیە..

Yariga App

یاریگا –

دانی سێبایۆس، ئەستێرەی ریال مەدرید داوای لە یانەکەی کردووە رێگە بە رۆیشتنی بدەن.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، سێبایۆس هەست دەکات چیدیکە لە پێکهاتەی ریال مەدرید جێگای نابێتەوە و گرنگی بۆ تیپەکەی نەماوە، بۆیە داوای لە یانەکەی کردووە رێگەی بدەن لەم هاوینە پەیوندی بە یانەیەکی دیکە بکات.

ریال بێتیس ئارەزووی گواستنەوەی یاریزانەکە دەکات و ئامادەن پێنج ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەی خەرج بکەن، بەڵام ریال مەدرید بڕیاریداوە هەتاوەکو شوێنگرەوەیەک نەدۆزنەوە ئامادە نین دەستبەرداری ببن.

دانی سێبایۆس

جیا لەوەش مێرێنگی هەرگیز ئامادە نییە بەو نرخە دەستبەرداری ببێت و نایەوێت بە کەمتر لە 15 ملیۆن یۆرۆ رێگە بە رۆیشتنی بدات، ئەوەش وایکردووە لەم قۆناخە رۆیشتنی یاریزانەکە ئەستەم بێت.

سێبایۆس لە ئەکادیمیای ریال بێتیس پێگەیشتووە، لە هاوینی 2017 بەبڕی 16.50 ملیۆن یۆرۆ لە بێتیسەوە پەیوەندی بە ریال مەدرید کردووە.

دوو وەرز لەمەوبەر ریال بێتیس هەوڵی بۆ گەڕانەوەی یاریزانە 28 ساڵانیەکەدا، هەردوولا گەیشتنە رێککەوتن، بەڵام لەکۆتاییدا گرێبەستەکە شکستهێنا و سێبایۆس لە مەدرید مایەوە.

دوایین پەرەسەندن؛ یەکەم ئۆفەری فەرمی پێشکەش بە ئەستێرەیەکی ریال مەدرید دەکرێت

 

بابەتی زیاتر

Back to top button