فەرمی: ئەستێرەیەکی ئاتلێتیکۆ مەدرید پەیوەندی بە یانەیەکی بەڕازیلییەوە کرد

یاریگا –
یانەی فلامینگۆی بەڕازیلی بە فەرمی رایگەیاند کە ساموێل لینۆ لە ئاتلێتیکۆوە پەیوەندی پێیانەوە کرد.
ساموێل لینۆ، هێرشبەری بەڕازیلی تەمەن 25 ساڵ، لە ساڵی 2019 بە ئەزموونێکی کەم لە تۆپی پێی پیشەگەردا رووی لە پۆرتوگال کرد و لەوێشەوە بۆ ڤالێنسیا و دواتر ئاتلێتیکۆ مەدرید ئێستاش دوای شەش ساڵ وەک یاریزانێکی پێگەیشتوو لە ئەوروپا گەڕایەوە بەڕازیل بۆ ئەوەی پەیوەندی بە فلامینگۆوە بکات.
ئەم هێرشبەرە باڵە بەڕازیلییە، لە ماوەی دوو وەرزی یاریکردنی لە ئاتلێتیکۆ مەدرید رۆڵێکی سەرەکی بۆ سیمیۆنی بینیوە و لە لالیگادا وەرزی یەکەم 34 یاریی و وەرزی دووەمی 31 یاری کردووە و 7 گۆڵی تۆمارکردووە. لە وەرزی 2023-2024 یەکێک بوو لە باشترینەکانی تیپەکە، بەڵام لە وەرزی 2024-2025 ئاستی دابەزی.
Welcome to the biggest club in the world, Samuel Lino! 🇧🇷 pic.twitter.com/ssyteLiTMp
— Flamengo (@Flamengo_en) July 29, 2025
لی
دوای هەفتەیەک مەشق و راهێنانەکانی ئاتلێتیکۆی جێدەهێڵێت و پەیوەندی بە مەشقەکانی فلامینگۆوە دەکات. رۆخیبلانکۆس لە گواستنەوەی ئەم هێرشبەرە بۆ یانە بەڕازیلییەکە نزیکەی 25 ملیۆن یۆرۆی دەستکەوت. بڕە پارەیەکی بەرچاو کە خەرجییەکانی ئەم دواییەی یانەکە قەرەبوو دەکاتەوە. جگە لەوەش بۆ فلامینگۆ ئەم گرێبەستە گرانترین گواستنەوە دەبێت لە مێژووی یانەکەدا.