
یاریگا –
بارسێلۆنا بڕیارێک لە بەرژەوەندی هاندەر و هەوادارانی خۆی دەدات.
دەستەی کارگێڕی بارسێلۆنا لەدوا کۆبوونەوەیدا بڕیاریداوە، یارییەکانی دۆستانەی ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ، لە پلاتفۆڕمی یوتیوب پەخش بکات، ئەمەش دوای دروستبوونی چەندین کێشە لە گواستنەوەی یاریی رابردوویان بەرامبەر ڤیسێل کۆبی ژاپۆنی.
ژمارەیەکی زۆری هاندەری یانەکە سکاڵایان بۆ دەستەی کارگێڕی بەرزکردەوە، ئەمەش دوای دروستبوونی کێشەی تەکنیکی لە گواستنەوەی یاریی رابردوو، سەرەڕای ئەوەی بینینی یارییەکە بەبڕێک پارە بوو.
رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، بۆ قەرەبووکردنەوەی هەڵەکانی یاریی رابردوو، بڕیاردراوە یاریی داهاتووی بارسێلۆنا بەرامبەر سیوۆلی کۆریای باشوور بەخۆڕایی لە سەرجەم وڵاتان لەڕێگەی یوتیوب پەخش دەکرێت.

بڕیاربوو ئەوانەی خاوەنی بلیتی وەرزین، یارییەکە لەڕێگەی پلاتفۆرمی کولەرس پریمیەم ‘Culers Premium’ سەیر بکەن، بەڵام پلاتفۆرمەکە کێشەی بۆ دروستبوو و یارییەکە پەخش نەکرا.