ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
سەندرلاند گۆڵپارێزێکی هۆڵەندی دەگوازێتەوە
واژۆ لەسەر گرێبەستێکی درێژخایەن دەکات

یاریگا –
سەندرلاند و یانەیەکی. هۆڵەندی لەسەر گواستنەوەی گۆڵپارێزێک رێککەوتن.
تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، سەندرلاند و نیمیخن لەبارەی گواستنەوەی رۆبن رۆفس رێککەوتوون.
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە گۆڵپارێزە هۆڵەندییەکە گەشتی سەندرلاند بکات و واژۆ لەسەر گرێبەستێکی درێژمەودا بکات.
سەندرلاند 9 ملیۆن پاوەند لەگەڵ دوو ملیۆن پاوەندی پاداشت بە یانە هۆڵەندییەکە دەدات.
رۆفس دەبێتە گۆڵپارێزی سەرەکی یانەکەی باکووری رۆژهەڵاتی ئینگلتەرا.