گرنگترینمۆندیالی 2026

شوێنێ راکێشانی تیروپشکی مۆندیالی 2026 ئاشکرا دەبێت

ئاژانسی رۆیتەرز کات و شوێنەکەی ئاشکرا کردووە

Yariga App

یاریگا –

بڕیارە رێوڕەسمی تیروپشکی مۆندیالی 2026 لە لاس ڤێگاس بەڕێوەبچێت.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، 5ی دیسێمبەر/کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، تیروپشکی مۆندیالی 2026 بۆ دەستنیشانکردنی کۆمەڵەکانی پاڵەوانیەتییەکە لە لاس ڤێگاس دەکرێت.

یەکەمجارە پاڵەوانیەتی جامی جیهانی لە سێ وڵات و بە بەشداری 48 هەڵبژاردە بکرێت.

11 شاری ئەمریکا و سێ شاری مەکسیک (گودالاخارا، مەکسیکۆ سیتی و مۆنتێری) و دوو شاری کەنەدا (تۆرۆنتۆ و ڤانکوڤەر) بۆ پێشوازیکردن لە پاڵەوانیەتییەکە دەستنیشانکراون.

ئەو یارییانەی لە ئەمریکا دەکرێن، بڕیارە لە شارەکانی (نیویۆرک/نیو جێرسی)، فیلادێلفیا، بۆستن، مەیامی، ئاتڵانتا، کانساس سیتی، داڵاس، هیوستن، لۆس ئانجلێس، سیاتڵ و سان فرانسیسکۆ بەڕێوەبچن.

بابەتی زیاتر

Back to top button