ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

لیۆن یاریزانێکی لیڤەرپوولی دەوێت

گفتوگۆی سەرەتایی دەستیپێکراوە

Yariga App

یاریگا –

ئۆڵیمپیک لیۆن داوای یاریزانێکی لاوی لیڤەرپوول دەکات و ئیمەیڵی فەرمییان ناردووە.

تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، لیۆن چاوی بڕیوەتە تایلەر مۆرتن، یاریزانی 22 ساڵانی لیڤەرپوول. یاریزانەکە ئامادەیە پەیوەندی بە یانە فەڕەنسییەکەوە بکات.

مۆرتن یاریزانی ژێر 21 ساڵانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرایە و بەشداری لە یۆرۆی ئەم هاوینە لە سلۆڤاکیا کرد.

مۆرتن بەرهەمی ئەکادیمیای لیڤەرپوولە و تاوەکو ئێستا 14 یاریی کردووە. لە وەرزی 2023-24 بەخواستن یاریی بۆ هاڵ سیتی کرد و پێشتریش بەخواستن یاریی بۆ بلابێرن رۆڤەرز کردبوو.

وەرزی رابردوو بایەر لیڤەرکوزن داوای گواستنەوەی بەخواستن کرد، بەڵام لیڤەرپوول داواکەی رەتکردەوە. بەدرێژایی وەرزەکە مۆرتن تەنیا بەشداری لە پێنج یاریدا کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button