ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئینتەر میلان دووەم ئۆفەر بۆ گواستنەوەی لووکمان پێشکەش دەکات

ئاتاڵانتا بەڵێنێک بە لووکمان دەدات..

Yariga App

یاریگا –

ئینتەر میلان دووەم ئۆفەر بۆ گواستنەوەی ئادێمۆلا لووکمان، هێرشبەری ئاتاڵانتا پێشکەش دەکات.

رۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، ئینتەر میلان دووەم ئۆفەری بۆ گواستنەوەی ئادێمۆلا لووکمان پێشکەش بە ئاتاڵانتا کردووە و بەهای ئۆفەری ئەمجارە 42 ملیۆن یۆرۆی جێگیر و 3 ملیۆنی دیکەش بەشێوەی زیادکراوە و کۆی ئۆفەرەکە دەگاتە 45 ملیۆن یۆرۆ، ئەمەش پێنج ملیۆنی لە ئۆفەری یەکەم زیاترە.

دوێنێ لەکاتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سێریا ئەی، جیۆزێپێ مارۆتا، سەرۆکی ئینتەر میلان چاوی بە لوکا پێرکاسی، بەڕێوبەری وەرزشی ئاتاڵانتا کەوت و گفتگۆیان لەسەر گرێبەستەکە کردووە، دوای کۆبوونەوەکەش مارۆتا ئاشکرایکرد گرێبەستەکە زۆر ناخایەنێت و لە چەند رۆژی داهاتوو یەکلاییدەکەنەوە.

لە 16ـی ئەم مانگە ئینتەر میلان ئۆفەرێکی بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە بە بەهای 40 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش کرد، بەڵام ئاتاڵانتا ئۆفەرەکەی رەتکردەوە و داوای 50 ملیۆن یۆرۆ دەکات.

ئاتاڵانتا بەڵێنی بە هێرشبەرە ناجێرییەکەداوە ئەگەر ئۆفەرێکی گونجاویان پێبگات، رێگە بە رۆیشتنی دەدەن، بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیتاڵییەکە ئێستا یانەکە بیر لە ئۆفەری دووەمی ئینتەر دەکاتەوە، رەنگە ئەم ئۆفەرەیان رازیکەر بێت و رووناکی سەوز بۆ ئۆفەرەکە هەڵبکەن.

لووکمان یاریی بۆ ئێڤەرتن، فولهام، لایپزیگ و لێستەر سیتی کردووە، هێرشبەرە 27 ساڵانییەکە لە هاوینی 2022 بەبڕی 10.85 ملیۆن یۆرۆ لە لایپزیگەوە پەیوەندی بە ئاتاڵانتا کردووە.

ئێستا؛ ئاتاڵانتا بەهای ئادێمۆلا لووکمان بۆ ئینتەر میلان دیاری دەکات

بابەتی زیاتر

Back to top button