ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
مانچێستەر یونایتد ئامانجی سەرەکی دەستنیشانکردووە
رۆژنامەی میرەر زانیاری نوێ بڵاودەکاتەوە

یاریگا –
مانچێستەر یونایتد لەسەر گواستنەوەی هێرشبەرێکی ئاست بەرز سوورە.
رۆژنامەی میرەر بڵاویکردووەتەوە، ئێستا ئۆلی واتکینس، هێرشبەری ئاستۆن ڤیلا بووەتە ئامانجی سەرەکی روبن ئامۆریم و هەوڵی گواستنەوەی دەدرێت.
لەدوای چەندین کۆبوونەوەی نێوان دەستەی کارگێڕی و هونەری یانەکە، هەردوولا لەسەر گواستنەوەی هێرشبەرێکی ژمارە 9 رێککەوتوون.
هەفتەی رابردوو، تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردبووەوە، واتکینس یەکێکە لە بەربژێران بۆ پەیوەندیکردنی بە مان یونایتد، بەڵام ئاستۆن ڤیلا ئامادەنییە دەستبەرداری ببێت و بەهای ئێستای لە بازاڕی گواستنەوەکان دەگاتە 60 ملیۆن پاوەند.
هێشتا سێ ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستی واتکینس لە ڤیلا پارک ماوە. لە وەرزی رابردوودا 16 گۆڵی کرد و خاوەنی هەشت ئەسیست بوو.